گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران: كۆبوونەوەى شاندی هەولێر و بەغداد ئیجابى بوو

2019.04.28 - 21:16
سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران: كۆبوونەوەى شاندی هەولێر و بەغداد ئیجابى بوو

ناس كورد-

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى نێوان شاندەکەى هەولێر و بەغدادى ئاشکراکرد، ئاماژەى بەوەشکرد، بڕیارى گرنگ دراوە.

.

ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی باڵای حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر، چەند بڕیارێكی گرنگ لە بوارەکانى ئابورى و دارایی و کشتوکاڵییەوە دراوە.

.

بە وتەى سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم، کۆبوونەوەکە ئیجابى بووە، دەشڵێت: "هەردوولا بە ئاڕاستەی بەردەوامی زامنكردنی خەرجكرنی شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان و مووچەى فەرمانبەران و ڕەواندنەوەی ترس و دڵەڕاوكێى خەڵكی كوردستان هەنگاویان ناوە".

.

ئەمڕۆ شاندێکى حکومەتى عێراق لە هەولێر لە گەڵ شاندێکى باڵاى حکومەتى هەرێم کۆبوونەوە و شاندەکەى عێراق لە چەند وەزیر و بەرپرسێکی باڵا پێکهاتبوون، باسلەوە کرا ئامانجى ئەو سەردانە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ حکومەتى هەرێم بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەردوو لایە.

.

.