ناس کورد-
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە وەڵامی لێدوانه‌كانی وه‌زیری دارایی عێراقی له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان دایەوە و ڕایگەیاند، باشترە عێراقیش وەک هەرێمی کوردستان بە شەفافانە وردەکارییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت ئاشکرابکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئەیلولی 2020، له ڕاگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێدوانه‌كانی وه‌زیری دارایی عێراقی له باره‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌وت ڕەتکردەوە و رایگه‌یاند، ئه‌و جۆره پڕوپاگه‌ندانه بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه‌ن.
لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمدا هاتووە: " ژماره‌كانی تایبه‌ت به هه‌نارده و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی دیلۆیت وردبینیان بۆ ده‌كرێت و بۆ رای گشتی ده‌خرێته‌ڕوو، راستتر ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی هه‌مان، رێكاری حكومه‌تی هه‌رێم بگرێته‌به‌ر و رێگه بدات به‌وردبینی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت، ئه‌مه‌ش له پێناو شه‌فافیه‌ت و به‌رپرسیارێتی زیاتر له كه‌رتی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی عێراق دا."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "دوای رێككه‌وتنی ئۆپێك، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنانی نەوتی كه‌مكردووه‌ته‌وه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوورییه‌كان و به‌رده‌وام ده‌بێت له مامه‌ڵه‌كردن به به‌رپرسیارێتییه‌وه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به نه‌وت و غاز.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو: "روونكردنهوهكهمان له چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كی گشتگیری نێوان ههردوولایە كه هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستخستنی راستگۆیی له په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌دات و هه‌روه‌ها زامنكردن و رێزگرتن له ئه‌رك و مافه‌كانی هه‌ردوولا به گوێره‌ی ده‌ستوور."
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر، عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی و جیگری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، هەرێمی کوردستان رۆژانە 450 بۆ 470 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، بەڵام ئەو بڕە دیار نییە کە بە رێگەی قاچاخ دەفرۆشرێت و لە هەندێ کێڵگەی نەوت دزەپێکردنی نەوت هەیە کە بە تانکەر بۆ هەندێ شوێن دەبرێت.