ناس کورد-
بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە ڕێگای تاسڵوجە – سلێمانی چوار کەس گیانیانلەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە، لەڕێگای تاسڵوجە بۆ ناوشاری سلێمانی، ئوتومبێلێکی جۆری سێنترا ـ تایبەت بەهۆی تیژڕەوی و لە دەستدانی کۆنتڕۆڵ، لە ڕێگاکە دەرچووە و خۆی کێشاوە بە ستونی ڕووناکیی ناوەڕاستی ڕێگاکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە چوار کەس گیانیانلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوەش لەکاتیکدایە، هەر ئەمڕۆ لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسنوری پارێزگای سلێمانی کەسێکی دیکە گیانیلەدەستدا.