گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شابەندەر: دواى وەرگرتنی پۆستێک بۆ براکەى عامرى چاوى لە پۆستێکی دیکەیە

2020.09.24 - 17:03
شابەندەر: دواى وەرگرتنی پۆستێک بۆ براکەى عامرى چاوى لە پۆستێکی دیکەیە

ناس کورد- 

عیزەت شابەندەر، سەرکردەى دیارى عێراق ڕایگەیاند، بەهۆى داواکارییەکى خۆیەوە مالیکى بایکۆتى کۆبوونەوەیەکى کازمى کردووە و عامریش چاوى لەسەر پۆستێکى باڵاترە لەبەغدا.

 

شابەندەر لەتویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی ڕایگەیاند، هیچ سەیر نیە بایکۆتى مالیکى لەکۆبوونەوەکەى ئەمدواییەى سەرۆکى لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ مستەفا کازمى، ئەوە لەدواى ناڕەزایەتیەکانى دێت بەهۆى داوایەکیەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپرایزەکە لەوەدایە کە عامرى ئەو کۆبوونەوەیەى بایکۆت کردووە، وادیارە دەستەى حەج و عەمرە بەس نیە و چاوەکانی لەسەر ئەمیندارێتى بەغدایە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە دواى ئەوەى لەچەند هەفتەى ڕابردوودا  بەبڕیارى سەرۆک وەزیرانى عێراق گۆڕانکارى لەکۆمەڵێک پۆستى باڵاى حکومیدا کرا، برایەکى عادى عامرى بەناوى ڕەحمان فەرحان عامرى کرایە باڵیۆزى عێراق لەوڵاتى ڤاتیکان و هاوپەیمانى فەتحیش دەستەى حەج و عەمرەى عێراقى بەرکەوت.