گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەرەبی 21: كازمی كار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتەكەی مالیكی دەكات

2020.09.24 - 16:11
عەرەبی 21: كازمی كار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتەكەی مالیكی دەكات

ناس کورد-

ماڵپەڕی عەرەبی 21، لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە كە مستەفا كازمی كار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی "دەوڵەتی قووڵ" ی نوری مالیكی دەكات لە ڕێگەی گۆڕینی بەرپرسە باڵاكانەوە.

 

ماڵپەڕی عەرەبی 21 كە لەلایەن وڵاتی قەتەرەوە كۆمەك دەكرێت، لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەهاوكاری رەوتی حیكمەی عەممار حەكیم و هاوپەیمانێتی سائیرونی سەدر سەرقاڵی گۆڕانكارییە لەو بەرپرسە باڵایانەی لە هەشت ساڵی حوكمڕانی نوری مالیكیدا دانراون.

 

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كازمی هێزە شیعە و سوننە تەقلیدییەكان دادەڕنێت لە باڵادەستی لەناو حكومەت بەتایبەت پاش گۆڕینی چەند بەرپرسێكی باڵا، لەوانە: پارێزگاری بانكی ناوەندی، ئەمنیداری بەغدا، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی، سەرۆكی دەستەی بازاڕی بۆرسە، بەرێوەبەری بانكی وەبەرهێنان و جومگە گرنگەكانی دیکەی دەوڵەت.

 

ماڵپەڕەكە لەزاری هەندێک سەرچاوەوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هێزە سیاسییە شیعەكانی نزیك لە تاران ترسی ئەوەیان هەیە مستەفا كازمی پرۆژەیەكی سیاسی هەبێت یان دەست ببات بۆ دەستگیركردنی ئەوانەی لە گەندەڵی و بەهەدەردانی داهات تێوەگلاون و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاش تۆمەتبار دەكەن بە پلان دانان بۆ ئەم هەنگاوانە.