گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى نوێى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان ’20 گیانلەدەستدان لە ماوەى 24 کاتژمێردرا’

2020.09.24 - 15:16
ئامارى نوێى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان ’20 گیانلەدەستدان لە ماوەى 24 کاتژمێردرا’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە تۆمارکردنى 666 توشبووى نوێ کراوە.

 

لە راگەیەندراوى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 666 توشبووى نوێ تۆمارکراوون بەمجۆرە "٢١٩ هەولێر، ١٠٨ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان، ٢٧١ دهۆك، ٤١ هەڵەبجە".

 

لە راگەیەندراوەکەدا ڕێژەى چاکبوون لە 24 کاتژمێرى رابردوودا دیارى کراوە کە 455 چاکبوون بووە بەمجۆرە "٢٠١ هەولێر، ٢٦ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان، ١٦٩ دهۆك، ٣٠ هەڵەبجە".

 

راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ڕێژەى گیانلەدەستدانى بەهۆى کۆرۆناوە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە شارەکانى کوردستان  دیارى کردوە و بە گوێرەى راگەیەندراوەکە 20 گیانلەدەستدان روویداوە بەمجۆرە"٣ هەولێر،٥ سلێمانی، ٣ ڕاپەڕین، ٩ دهۆك".

 

راگەیەندراوەکە هەروەها ئامارى گشتى کۆرۆناى لە هەرێمى کوردستان خستۆتەڕوو کە بەمجۆرەیە:

 

کەڕەنتین هاوڵاتی   ٢١٨٧١               (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین       ٤٣٨٢٨٥                     (١٦١٥١٨ هەولێر، ١١٠٥٦٦ سلێمانی، ١٦٢١٦١ دهۆك، ٤٠٤٠ هەڵەبجە)

تووشبوون ٤٣٩٨٩         (١٦٣٠٨ هەولێر، ١٥٣٩٦ سلێمانی، ١٠٧٦٥ دهۆك، ١٥٢٠ هەڵەبجە)

چاکبوون ٢٨١٥٣                   (١٢٨٦٢ هەولێر، ٩٨٥٠ سلێمانی، ٤٠٢٧ دهۆك، ١٤١٤ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٤٢٤٤            (٢٩٠٧ هەولێر، ٤٧٣٠ سلێمانی، ٦٥٣٠ دهۆك، ٧٧ هەڵەبجە)

مردن ١٥٩٢                  (٥٣٩ هەولێر، ٨١٦ سلێمانی، ٢٠٨ دهۆك ، ٢٩ هەڵەبجە)