گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکى گۆڕان بابەتەکەى یەکلایى کردەوە

واژۆى پێویست بۆ پرساندنى سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەیى و وەزیرى دارایى تەواوکرا

2020.09.24 - 13:06
واژۆى پێویست بۆ پرساندنى سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەیى و وەزیرى دارایى تەواوکرا

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى گۆڕان واژۆى لەسەر داواکارى پرساندنى سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەیى و وەزیرى دارایى کرد و بەوەش واژۆى پێویست بۆ ئەو بابەتە تەواو کرا.

 

عەلى حەمە ساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان واژۆى لەسەر پرساندنى هەریەک لە سەرۆکی حکومەت، جێگرەکەی و وەزیری دارایی کرد و بەوەش واژۆى پێویست بۆ ئەو بابەتە تەواوکرا.

 

 

پرساندنى سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەیى و وەزیرى دارایى لەبارەى مووچە و کێشەکانى مشتومڕێکى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناو 23 ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنەکانى کۆمەڵى ئیسلامى و یەکگرتوو و نەوەى نوێ و سەربەخۆ و ئازادى واژۆیان کردبوو بۆ ئەوەى پڕۆسەکە جێبەجێ بکرێت پێویستى بە واژۆى یەک پەرلەمانتارى دیکە بوو.

 

ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی کە واژۆی پرساندنیان کردووە:

 

لیستی کۆمەڵی ئیسلامی:

عەبدولستار مەجید

عوسمان کانی کوردەیی

هەورامان گەچێنەیی

موسلیم عەبدوڵڵا

بەدریە سیوەیلی

ڕووپاک ئەحمەد

عومەر عەبدوڵڵا

 

لیستی یەکگرتووی ئیسلامی:

د. شێرکۆ جەودەت

ئەبوبەکر هەڵەدنی

ئیسماعیل سگێری

سەرچنار ئەحمەد

هەلەز ئەحمەد

 

لیستی نەوەی نوێ:

د. کازم فارووق

کاوە عەبدولقادر

موژدە محەممەد

سیپان سالم

 

لیستی گۆڕان:

عەلی حەمە ساڵح

شیرینی ئەمین

شایان عەسکەری

 

لیستی سەربەخۆکان:

مەم بورهان

سیروان بابان

دیاری ئەنوەر

 

لیستی ئازادی:

محێدین حەسەن