گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’گەشبینیەکى زۆر’ بەرپرسێکى ئەمریکى وادەى گەڕانەوەى ژیان بۆ دۆخى ئاسایى خۆى ئاشکرا دەکات 

2020.09.24 - 09:58
’گەشبینیەکى زۆر’ بەرپرسێکى ئەمریکى وادەى گەڕانەوەى ژیان بۆ دۆخى ئاسایى خۆى ئاشکرا دەکات 

ناس كورد-

ڕۆبەرت ڕيدفيڵد، بەڕێوەبەرى ناوەندى كۆنترۆڵكردنى نەخۆشيەكان و خۆپاراستن لێيان دەڵێت، 90% ى دانيشتوانى ئەمريكا "كە زياتر لە 300 مليۆن كەسن" مەترسى توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆنايان لەسەرە.

 

ڕۆبەرت ڕيدفيڵد لە دانيشتنى گوێگرتن لە ليژنەى تەندروستى و فێركردنى لە ئەنجومەنى پيرانى ئەمريكا كە تايبەت بوو بە ڕێوشوێنەكانى دەسەڵات بۆ ڕوبەڕوبونەوەى كۆرۆنا وتى، مەترسى ئەوە هەيە 90%ى دانيشتوانى ئەمريكا توشى كۆرۆنا ببن و ئەو ژمارەيەش بەپێى دابەشبونى جوگرافى هەر ولايەتێك دەگۆڕێت.

 

وتيشى، لەم نزيكانەدا سەرژمێرى وردى ئاستى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرتاسەرى ئەمريكادا بڵاودەكرێتەوە.

 

لاى خۆشيەوە "ئەنتۆنيۆ فاوچى" بەڕێوەبەرى پەيمانگاى نيشتمانى بۆ هەستيارى و نەخۆشيە گواستراوەكان باسى لەوەكرد، لە ئێستادا 6 كۆمپانيا كار دەكەن بۆ دروستكردنى ڤاكسينێك دژى پەتاى كۆرۆنا، 4 لەو كۆمپانيايانە گەيشتونەتە قۆناغەكانى كۆتايى بۆ ئەوەى بە ڕێوشوێنەكانى وەرگرتنى ڕەزامەنديدا بڕوات لەلايەن ئيدارەى خۆراك و دەرمان.

 

فاوچى ڕونيشيكردوەتەوە، تەواوبونى ئەو قۆناغانەش هەندێك كاتى دەوێت، ئەوەش بەهۆى ڕێوشوێنە توندەكانى تاقيكردنەوەى قەرەوێڵەيى كە پێويستن بۆ گەشەپێدانى ڤاكسينێك پارێزراو و كاريگەر.

 

هێماى بۆ ئەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەشدا هيوايەكى زياد لەپێويست هەيە بەوەى كە زانايان دەتوانن ڤاكسينێكى پارێزرا و كاريگەر بدۆزنەوە ياخود لە چارەسەرێك زياتر بدۆزنەوە تا سەرەتاكانى ساڵى 2021.

 

هەر لە دانيشتنەكە فاوچى ستايشى هەوڵى كۆمپانياكانى "مۆدرينا" و "فايەرز" و ئەسترا زينيكا" و "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن"ى كرد بۆ هەوڵەكانيان لە بەرهەمهێنانى ڤاكسينێك دژى كۆرۆنا و وتيشى، ڤاكسينى پێنجەم لەلايەن كۆمپانياى "نۆفافاكس"ەوە بەرهەمدەهێنرێت، پێشبينى دەكرێت لە كۆتاييەكانى ئەم مانگەدا كۆتا تاقيكردنەوەى قەرەوێڵەيى لەسەر بكرێت.

 

ئەو پزيشكە ئەمريكييە ئاماژى بەوەشدا، هيچ گرەنتيەك نييە بۆ ئەوەى زانايان بتوانن ڤاكسينێكى پارێزراو و كاريگەر دروست بكەن، ئەگەر سەركەوتوو نەبون ئەوا لەوانەيە ئەمريكا بير لەوە بكاتەوە بگەڕێتەوە بۆ شێوازێك لە شێوازەكانى ژيانى ئاسايى، ئەوەش لە ناوەڕاستى ياخود كۆتايى ساڵى 2021.

 

ڕۆژى هەينى ڕابردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا بەڵێنیدا تا كۆتايى ئەمساڵ 100 مليۆن ڤاكسينى دژە كۆرۆنا بەرهەمبهێنن، كە ئەوەش بەسە بۆ ئەوەى بۆ هاوڵاتيانى ئەمريكى بەكاربهێنرێت تا مانگى نيسانى ساڵى داهاتوو.