گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى لێکۆڵینەوەى دادگا لە مۆڵەتى کۆمپانیاکانى مۆبایل ئاشکرا کرا

2020.09.24 - 09:27
وادەى لێکۆڵینەوەى دادگا لە مۆڵەتى کۆمپانیاکانى مۆبایل ئاشکرا کرا

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق وادەى لێکۆڵینەوەى دادگاى لە مۆڵەتى کۆمپانیاکانى مۆبایل ئاشکرا کرد کە پێشتر بە بڕیارێکى سیستمى دادوەرى عێراقى مۆڵەتپێدانیان راگیرا.

 

محەمەد شیاع سودانى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند "ڕۆژى (یەكشەممە)ى داهاتوو دادگا لە مۆڵەتی كۆمپانیاكانی مۆبایل دەكۆڵێتەوە".

 

سودانی پێشنیاری دامەزراندنی كۆمپانیایەكی نیشتمانی فۆڕ جى كردووە، تێهەڵچوونەوەی ئاسیا و زەین و حكومەت لە بریاری راگرتنی مۆڵەت پێدان بەشێوەی كاتی رەتكراوەتەوە و لەو بارەیەوە کۆمپانیاى كۆڕەك تلیکۆم سكاڵانامەی پێشکەش نەكردووە.

 

پێشتر سیستمی دادوەری عێراقی بە بڕیارێك و لەسەر داوای هەندێ پەرلەمانتار مۆڵەتپێدانی كۆمپانیاكانی مۆبایل (ئاسیا، كۆڕەك، زین)ی راگرت تا دادگا بەیەكجاری یەکلایى دەكاتەوە.