گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامدانى سێکس لەپاش توشبوون بە جەڵتەى دڵ ’چانسى ڕزگاربوون لە مردن زیاد دەکات’

2020.09.24 - 09:09
ئەنجامدانى سێکس لەپاش توشبوون بە جەڵتەى دڵ ’چانسى ڕزگاربوون لە مردن زیاد دەکات’

ناس كورد-

توێژینەوەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایدەكات ئەنجامدانی سێكس ماوەیەك پاش توشبوون بە جەڵتەی دڵ چانسی رزگاربوون لە مردن و گەڕانەوە بۆ ژیان زیاتر دەكات.

 

بەپێی ئەم توێژینەوەیە كە زانكۆی تەلئەبیبی ئیسرائیلی ئەنجامیداوە و 22 ساڵی خایاندووە و لە گۆڤاری ئەوروپی نەخۆشییەكانی دڵ بڵاوكراوەتەوە، پارێزگاریكردن لە ئاستی ئاسایی سێكس كردن یان زیاتر كردنی چالاكی سێكسی لە شەش مانگی دوای توشبوون بە جەڵتەی دڵ، چانس و ئەگەری ڕزگاربوون لە مردن بەرێژەی 35%زیاتر دەكات بەراورد بە ئەنجام نەدانی یان سنوورداركردنی ئەم چالاكییە.

 

لەمبارەیەشەوە پرۆفیسۆر یاریف لە زانكۆی تەلئەبیب، ئەوەی روونكردووەتەوە كە چالاكی سێكسی جۆرێكە لە ڕاهێنانی جەستەیی و نیشانەیەكە لە خۆشگوزەرانی، ئەمەش هۆكارە بۆ ئەوەی كەسی توشبوو بەجەڵتەی دڵ هەست بە ئاسایبوونەوەی ژیانی خۆی بكات.

 

لە توێژینەوەكەدا ئەوەش هاتووە ئەشێت هەندێكجار چالاكی سێكسی كت و پڕ ببێتە هۆی جەڵتە، بەڵام ئەمە ئەوانە ناگرێتەوە كە بەردەوام چالاكی وەرزشی یان جووڵەیان هەیە.