گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەو بارەیەوە پێشنیارێک دەخەنەڕوو

سەندیکاى مامۆستایان: بڕیارى دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندن زۆر قورسە 

2020.09.24 - 08:51
سەندیکاى مامۆستایان: بڕیارى دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندن زۆر قورسە 

ناس کورد- 

سەندیکاى مامۆستایانى عێراق ترسى خۆى خستەڕوو لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەناو قوتابیاندا لەساتى کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکاندا داواش دەکات سیستمى خوێندن لە دەرەوەى پۆل جێبەجێ بکرێت.

 

عەباس سودانى، نەقیبى سەندیکاى مامۆستایانى عێراق بەمیدیاکانى عێراقی ڕاگەیاند، بڕیارى دەستپێکردنەوەى خوێندنى ساڵى نوێ لەژێر دۆخى پەتاى کۆرۆنادا زۆر قورسە و دەبێت تاوتوێى ئەو بارودۆخە بکرێت پێش بڕیارى یەکلاکەرەوە لەلایەن وەزارەتى پەروەردە و لیژنەى پەروەردە لەپەرلەمان و شانەى قەیرانەکانەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، بڕیارەکە پێویستە ئامادەکارى خوێندکاران لەهەموو قۆناغەکاندا لە بەرچاو بگرێت و هەروەها ئەوەش لەبەرچاو بگیرێت ژمارەیەکى زۆرى قوتابخانەکان 2 دەوام و تا 3 دەوامیان تێدایە.



سودانى پێشنیارى ئەوەى کردووە، دەوامى قوتابیانى پۆلەکانى یەکەم و دووەم و سێیەمى سەرەتایى لەگەڵ پۆلە کۆتاکان لەقوتابخانە بێت و قۆناغەکانى دیکە سیستمى خوێندن لە دەرەوەى پۆل و ئۆنلاین بێت.

 

نەقیبى سەندیکاى مامۆستایان هۆشدارى ئەوەش دەدات ئەوان نایانەوێت ئەزمونى هەندێک وڵات لەو بارەوە دووبارە بکەنەوە وەکو بەریتانیا دەوامى قوتابخانەکانى کردەوە و ئەوەش بووە هۆى بەرزبوونەوەى ڕێژەى توشبووان بە ڤایرۆسەکە.