ناس کورد-
لە كۆبونەوەيەكى هاوبەشى نێوان سەركردە ئەمنيەكانى عێراق و ئێراندا، هەردولا گفتوگۆيان لەسەر بەهێزكردنى هاريكاریى هاوبەش لە ناوچە سنوريەكان و كۆتايى هێنان بە كارى قاچاخچێتى كرد.
سەرچاوەكانى هەواڵى ئێران بڵاويانكردەوە، كۆبوونەوەيەكى هاوبەش لەنێوان "يەيحا ئيلاهى" فەرماندەى سوپاى پاسداران لە پارێزگاى كرماشان و "عەبدولهادى محەمەد مەحبوبە" فەرماندەى ناوچە سنوريەكانى عێراق ئەنجامدراوە.
ئەوەش باسكراوە، كۆبونەوەكە لە دەروازەى سنوريى خەسرەوى بووە و تێيدا گفتوگۆ لەسەر ڕێكارەكانى بەهێزكردنى هاريكارى و ئاسايشى ناوچە سنوريە هاوبەشەكانى نێوان هەردولا كراوە.
يەيحا ئيلاهى لە كۆبونەوەكەدا باسى لەوەكردوە، پەيوەندیيەكى بەهێز لەنێوان هێزەكانى پاسەوانى سنورى ئێرانى و عێراقيدا دەبێتە هۆى دروستبونى پەيوەندى دۆستانەى زياتر لەنێوان هەردوو وڵاتدا، ئامانجى گفتوگۆكە بۆ بەرزكردنەوەى ئاستى ئاسايشە لە سنورەكان و هەوڵى زياترە بۆ بەهێزكردنى ئەو سنورانە.
جەختیشى كردوەتەوە، كۆبونەوەكە تێيدا باس لە كەيسەكانى بەرەنگاربونەوەى قاچاخچێتى كاڵا و خواردنەوە كحوليەكان و ڕێگەگرتن لە دزەكردن لە سنورەكانەوە كراوە.
لاى خۆشيەوە، عەبدولهادى محەمەد مەحبوبە باسى لەوەكردوە كە هاريكارى لەنێوان عێراق و ئێراندا هەيە لە سنورەكان و داواشى كردوە هەوڵى زياتر بدرێت بۆ پاراستنى سنورە هاوبەشەكانى نێوان هەردوو وڵات.
جەختیشى كردوەتەوە، بەهۆى بڵاوبونەوەى پەتاى كۆرۆناى نوێوە، لە ئێستادا عێراق ناتوانێت پێشوازى لە سەردانيكەرانى ئێرانى بكات.