گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشێک لە هاووڵاتیان لەترسى دوبارەبونەوەى لە ماڵەکانیان هاتونەتە دەرەوە

وردەکارى ئەو بوومەلەرزەیەى کە ئەمشەو شارى سلێمانى و دەوروبەرى هەژاند

2020.09.23 - 21:55
وردەکارى ئەو بوومەلەرزەیەى کە ئەمشەو شارى سلێمانى و دەوروبەرى هەژاند

ناس کورد-

کەمێک لەمەوبەر بوومەلەرزەیەک شارى سلێمانى و دەوروبەرى هەژاند و بە گوێرەى بەڕێوەبەرایەتى بومەلەرزەزانى عێراق سەر بە وەزارەتى گواستنەوە گوڕەکەى 2,9 پلە بووە.

 

پەیامنێرى ناس کورد لە قەزاى چەمچەماڵ رایگەیاند " بوومەلەرزەیەک بە گوڕى 2,9 پلە لەسنوری تەکیەو چەمچەماڵ روویداوە و  زۆر بەھێز بووە بەڵام ماوەکەی کەم بووە".

 

پەیامنێرى ناس کورد رونیکردەوە "خەڵکی تەکیە چونەتە دەرەوەی ماڵەکانیان لەترسی دوباڕەبوونەوەی چونکە دەڵێن گوڕەکەی زۆر بەھێز بووەو دەنگێکی گەورەی ھەبووە".

                          

ئەمە دووەم بومەلەرزەی بەهێزە  لەو سنورە لەماوەی نزیکەی پێنج مانگدا.

 

بومەلەرزەکەی پێشوو کە گوڕەکەی ٤.٨ پلە بوو بەپێوەری ڕێختەر کۆتایی نیسانی ئەمساڵ ڕوویدا کە چەقەکەی  تەکیە بوو، زیانی ماددی لێکەوتەوە.

 

هاوکات بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى بوومەلەرزەکە بڵاوکردۆتەوە و تیایدا هاتووە: 

کاتژمێر ۹:۲۹ ی ئەمشەو ڕوودانی بومەلەرزەیەک کە گوڕەکەی 3.9 پلە بوو بە پێوەری ڕێختەر کە سەنتەرەکەی دەکەوێتە نێوان سلێمانی چەمچەماڵ.. بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک..