گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوى نوێى تەندروستى عێراق لە بارەى کۆرۆناوە ’توشبوون لە هەڵکشانە’

2020.09.23 - 18:30
ڕاگەیەندراوى نوێى تەندروستى عێراق لە بارەى کۆرۆناوە ’توشبوون لە هەڵکشانە’

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق راگەیەندراوێکى نوێى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوودا بڵاوکردەوە و  بە گوێرەى راگەیەندراوەکە ڕێژەى توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەڵکشاندایە. 

 

ئەمڕۆ ( چوارشەممە، 23ی ئەیلولی 2020) وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەبارەی ژمارەی توشبوون، چاکبوونەوە و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە " لەسەرانسەری پارێزگاکانی عێراق لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا پێنح هەزار و 55 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە".

 

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، "هەرلەو ماوەیەدا سێ هەزار و231  کەس لە هەموو پارێزگاکانی عێراق لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و72 کەسیش بەهۆی لێکەوتەی نەخۆشییەکەوە گیانیانلەدەستداوە".

 

لەبارەی ژمارەی توشبوون،چاکبوونەوە ومردن بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان لە ماوەى 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە ئاماژەی پێکردووە، " لەپارێزگای هەولێر 240حاڵەتی نوێ بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە و 202 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و(3) حاڵەتی مردنیش بە پەتاکە تۆمارکراوە".

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، " لە پارێزگای سلێمانی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 345 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و150 کەسی دیکەش  نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندوە و(7 ) حاڵەتی مردنیش بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".

 

ئاماژە بەوەکراوە ، " لە پارێزگای دهۆک 370 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و 22 کەسیش چاکبوونەتەوە لە نەخۆشییەکە  و (9) حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەکە لەو پارێزگایە تۆمارکراوە".

 

هاوکات هەرئەمرۆ( چوارشەممە) وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاند،"  لە 24 کاتژمێری رابردوودا 955 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون کە بە گوێرەی پارێزگاکان بەم جۆرە بووە، هەولێر 240 توشبوو، سلێمانی 98 توشبوو، هەڵەبجە 26 توشبوو،  راپەڕین 187 توشبوو، گەرمیان 34 توشبوو و لە دهۆکیش 370 توشبووی نوێ تۆمارکراون.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو" تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 43 هەزار و 323 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 27 هەزار و 798 کەس چاکبونەتەوە و هەزار و 572 توشبوش گیانیان لەدەستداوە".

 

 لەئێستادا بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە 31 ملیۆن کەسی لە جیهاندا گیرۆدە کردووە و نزیکەی ملیۆنێک کەسیش لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆی  لێکەوتەی پەتاکە گیانیانلەدەستداوە.