گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بودجەکەى لەسەر حکومەتی هەرێم نییە’’

زانیارى نوێ لەبارەى ڕاکێشانى هێڵى شەمەندەفەر لە هەرێم

2020.09.23 - 15:53
زانیارى نوێ لەبارەى ڕاکێشانى هێڵى شەمەندەفەر لە هەرێم

ناس کورد-

هێڵى چاوەڕوانکراوى شەمەندەفەر لە هەرێم لەسەر بودجەى حکومەت دروستناکرێت و لەسەر بودجەى کۆمپانیاى جێبەجێکار دەبێت، ئامانجیش لێى بەستنەوەى سەرجەم ناوچەکانە بەیەکەوە لەگەڵ بەستنەوەى هەرێم بە تورکیا و ئێرانەوە، ئەوەش بەوتەى وتەبێژى وەزارەتى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.

 

دوێنێ وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى هەرێم سێ قۆناغى ڕاگەیاند بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى هێڵى شەمەندەفەر کە بڕیارە لەلایەن کۆمپانیاکانى ئیسپانیاوە جێبەجێ بکرێت.


مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژى وەزارەتەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "پڕۆژەکە لەسەر بودجەى حکومەت دروستناکرێت، بەڵکو لەلایەن کۆمپانیاى جێبەجێکارەوە دروستدەکرێت وەک پڕۆژەیەکى وەبەرهێنان".

 

پڕۆژەکە بەسەر سێ ئاستدا دابەشکراوە، وتەبێژى وەزارەتەکە ئاشکرایکرد بەمنزکیانە کە یان کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتاى ساڵى داهاتوو دەبێت قۆناغى یەکەم ڕادەگەیەنرێت.

 

وتیشى، "تائێستا دیار نییە پڕۆژەکە لەچى ناوچەیەکەوە دەستپێدەکات، بەڵام پڕۆژەکە بۆ پێکەوە بەستنى سەرجەم ناوچەکانە".

 

مەریوان مەلا حەسەن باسى لەوەشکرد، ئامانج لە دروستکردنى هێڵى ئاسن بۆ مەبەستى هاتوچۆ و بازرگانییە، پڕۆژەکە دەگەیەنرێتە خاڵە سنورییەکان و لەو رێگەیەوە هەرێم بە تورکیا و ئێرانەوە دەبەسترێتەوە بە ئامانجى ئاسانکردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى.

 

دوێنێ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، دروستکردنی هێڵی ئاسن یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژیەکانی وەزارەتەکەیان و سێ ئاست لە خۆدەگرێت و لە داهاتویەکی نزیکیشدا قۆناغی یەکەم دەستپێدەکات."  

  

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پێشوازی لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد و پڕۆژەی دروستکردنی هێڵی ئاسن لە هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە لەو بوارەدا تاوتوێکرا.  

  

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، دانا عەبدولکەریم باسی لە پلان و بەرنامەی وەزارەتەکەی و ڕایگەیاند، "چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە پلان و بەرنامەماندایە لەوانە؛ هێڵی شەمەندەفەر و تونێل و رێگای خێرا (Expressway)، هاوکات ئیسپانیاش وڵاتێکی گەورەو خاوەن ئەزمونەو سوپاسی کردن بۆ هەوڵەکانیان بەمەبەستی خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە بواری دروستکردنی هێڵی ئاسن."  

me_ga.php?id=1032
هەروەک جەختیکردەوە کە "دروستکردنی هێڵی ئاسن یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژیەکانی وەزارەتەکەمان و دەمانەوێت ئەم پڕۆژەیە لە هەرێمی کوردستان بکەینە ئەمری واقع و سێ ئاست لە خۆدەگرێت، وەک قۆناغی یەکەم و لە داهاتویەکی نزیکیشدا، دەستبکەین بە ئامادەکردنی (feasibility study)ی پڕۆژەکە، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەک کۆمپانیای ئەوروپی ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە، هاوکات خۆشحاڵین بەوەی کە ئیسپانیاو کۆمپانیاکانی ئەم وڵاتەش ئامادەییان دەربڕیوە لەم بوارەدا، کە خاوەن ئەزمون و شارەزایین لەو بوارەدا".  


ئاماژەى بەوەشکردووە کە "هەمو هاوکارییەکی وەزارەت و حکومەت پێشکەش بە کۆمپانیاکان دەکەین بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بە باشترین شێوە".  

me_ga.php?id=1033
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی ئیسپانیا جەختیکردووەتەوە کە "دەیانەوێت ئەولەویەتی پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بزانن، هاوکات ئامادەیی کۆمپانیاکانی وڵاتی ئیسپانیای دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە هەرێمی کوردستان و هاوکاریکردنی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بۆ جێبەجێکردن و تا رادەی دابینکردنی خەرجی پڕۆژەکەش."  


دەشڵێت، "وڵاتەکەمان لە بواری دروستکردنی هێڵی ئاسنین شارەزایی و ئەزمون و توانای بەرچاویان هەیەو دەمانەوێت ئەو شارەزایی و ئەزمونە لە جێبەجێکردنی هێڵی ئاسن لە هەرێمی کوردستان بخەینەگەڕ و یەکێک لە باشترین کۆمپانیاکانی جیهان کە ئیسپانیە هێڵی ئاسنین دروستبکات".  

me_ga.php?id=1034