ناس كورد-
فیلمی (پەیكەری دڵ)ی دەرهێنەر و ئەكتەری دیاری سینەمای كوردی شوان عەتوف ئامادەیە بۆ نمایشكردن و بڕیارە بەمنزیكانە لەسەر شاشەی سینەماكانی كوردستان نیشان بدرێت.
.
شوان عەتوف دەرهێنەری فیلمی (پەیكەری دڵ) لە لێدوانێكی تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "سەرجەمی كارەكانی بەرهەمهێنانی فیلمەكە كۆتایی هاتووە و بڕیارە لە جەژنی رەمەزاندا لەسەر شاشەی سینەماكانی كوردستان، نیشان بدرێت".
.
ئاماژەی بەوەش كرد، فیلمەكە یەكەمین فیلمی میوزیكەڵی كوردییە و فیلمێكی رۆمانسی كۆمیدییە.
.
بەوتەی شوان عەتوف فیلمەكە قۆناغێكی نوێ دەبێت لە مێژووی سینەمای كوردی و جەختی كردەوە "بەهێز و تواناوە كارمان بۆ بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە كردووە".
.
دەرهێنەری فیلمەكە ناوی بەشێك لە ئەكتەرەكانی فیلمەكەی بۆ ناس كورد ئاشكرا كرد، ئەوانیش " هونەرمەندی گۆرانی بێژ هەڵوێست محەمەد، نزار سەلامی، نارین ئالان، ڕێشان حەمۆ، رۆژان حەمە جەزا، ئەحمەد رەئوف، ژیان ئیبراهیم خەیات، حەمە عەلی خان".
.
(پەیكەری دڵ) یەكەمین ئەزموونی بەرهەمهێنانی فیلمی درێژی شوان عەتوف-ە و بەرهەمی كۆمپانیای كام پرۆدەكشن و میترۆنیۆم پڕۆدەكشنە.
.
فیلمەكە داڕشتنی سیناریۆ و دەرهێنانی شوان عەتوف و چیرۆكی عەبدولغەفار عەبدوڵا و سیناریۆی لوقمان سوخەندەرە.