گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى دەستپێکردنەوەى ڕاگەیەنرا

وردەکاریی دەستپێکردنەوەى گەشتى عەمرە بە چوار قۆناغ

2020.09.23 - 08:46
وردەکاریی دەستپێکردنەوەى گەشتى عەمرە بە چوار قۆناغ

ناس کورد-

لە 4ى مانگى داهاتووەوە و بەشێوەیەکى قۆناغبەندى سعودیە ڕێگە بە ئەنجامدانى گەشتى عەمرە دەدات، دواى چەند مانگێک لە ڕاگرتنى بەهۆى بڵاوبونەوەى کۆرۆناوە، ئەوەش بەوتەى سەرچاوەیەکى بەرپرس لە وەزارەتى ناوخۆى ئەو وڵاتە.

 

سەرچاوەکە بە "سکاى نیوز"ى ڕاگەیاندووە، بڕیاردراوە بە چوار قۆناغ ڕێگەبدرێت بە ئەنجامدانى گەشتى عەمرە و چوونە ناو مزگەوتى حەرام و شوێنە پیرۆزەکان.

  

ڕونیشیکردووەتەوە، قۆناغى یەکەم ڕێگەپێدانە بە عەمرەکردن بۆ هاوڵاتیان و دانیشتوانى ناو مەککە، لەرۆژى یەکشەممە چوارى مانگى داهاتووەوە، بە ڕێژەى 30% (شەش هەزار عەمرەکار لە رۆژێکدا).

 

بەوتەى سەرچاوەکە، قۆناغى دووەم ڕێگەپێدانە بە گەشتى عەمرە و سەردانکردن و نوێژکردنى هاوڵاتییان و دانیشتوانى ناو سعودیە لە شوێنە پیرۆزەکان، لە ڕۆژى یەکشەممە 18ى مانگى داهاتووەوە، بە ڕێژەى 75% (15 هەزار عەمرەکارى رۆژانە، 40 هەزار نوێژخوێن).

 

رونیشیکردووەتەوە، قۆناغى سێیەم رێگەپێدانە بە گەشتى عەمرە و سەردانکردن و نوێژکردنى هاوڵاتییان و دانیشتوانى ناو سعودیە و دەرەوەى ئەو وڵاتە لە شوێنە پیرۆزەکان، لە یەکى تشرینى دووەمەوە، تا ڕاگەیاندنى کۆتایی هاتنى کۆرۆنا و رەواندنەوەى مەترسی، بە رێژەى  100% (20 هەزار عەمرەکار لە رۆژێکدا، 60 هەزار نوێژخوێن).

 

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، قۆناغى چوارەم رێگەپێدانە بە گەشتى عەمرە و سەردانکردن و نوێژکردنى هاوڵاتییان و دانیشتوانى ناو سعودیە و دەرەوەى ئەو وڵاتە لە شوێنە پیرۆزەکان، بە رێژەى  100%، دواى ئەوەى لایەنە تایبەتمەندەکان نەمانى مەترسی پەتاکە ڕادەگەیەنن.

  

سەرچاوەکە دەڵێت، رێکخستنى چوونى عەمرەکاران و نوێژخوێنان لە رێگەى ئەپى "اعتمرنا"ەوە دەبێت کە وەزارەتى حەج و عەمرە ڕایگەیاندووە، بە ئامانجى جێبەجێکردنى پێوەر و رێنماییە تەندروستییە پشتپێبەستراوەکان.  

 

جەختیشیکردووەتەوە لەسەر پێویستى جێبەجێکردنى رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارە خۆپارێزییەکان لەلایەن عەمرەکارانەوە، وەک بەستنى دەمامک و نزیکنەبونەوە لە یەکت.