ناس کورد-
ئەندامێکی دەستەی دامەرزانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەربارەی مشتومڕەکانی تایبەت بە مێژووی شۆڕشی نوێی کورد هاتەدەنگ و لە چەند خاڵێکدا هەندێک زانیاری ئاشکراکرد کە بەوتەی خۆی ئەوە ڕاستییەکانە.
هۆمه‌ر شێخ موس، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە نوسینێکدا سه‌باره‌ت به‌و مشتومڕه‌ی ماوه‌یه‌كه له میدیاكان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دروست بووه له‌سه‌ر سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی کورد هاتووەتەدەنگ.
لەنوسینەکەیدا ئەو ئەندامەی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی ڕایگەیاندووە: "پێم باش بوو وه‌كو ئه‌ركێكی مێژووی و ئه‌خلاقی، بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڤاڵانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو رۆڵی به‌رچاویان له بڕیاری هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ، چەند ڕاستییەک بخمەڕوو، ته‌نها بۆ پاراستنی مێژووی شۆڕشی نوێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان."
هۆمەر شێخ موس لەم خاڵانەدا بۆچوونی خۆی لەوبارەیەوە دەربڕیوە:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر جه‌نابی مام جه‌لال و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌بوونایه، نه یه‌كێتی و نه شۆڕشی نوێ دروست نه‌ده‌بوون.
دووه‌م: منزر نه‌قشبه‌ندی نه كاندید و نه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بووه.
سێیه‌م: خه‌بات و هه‌وڵ و كۆششی هه‌ڤاڵانی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه‌ی هیوا و ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ته‌واوكه‌ری یه‌كتربوون.
چواره‌م: پاش بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری و شۆڕشی نوێ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی ی.ن.ك له مانگی نیسانی 1976، له كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له (ڤییه‌نا-نه‌مسا)، بڕیاردرا كه جه‌نابی مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان، ده‌ستبكه‌ن به په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی كۆمه‌ڵه‌ی م.ل (ماركسی لینین) و بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی كوردستان بۆ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڤاڵان بۆ شاخ به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگیرسانی ئاگری شۆڕشی نوێ له مانگی حوزه‌یرانی 1976 دا.
پێنجه‌م: سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه، شه‌هیدان كاك عه‌لی عه‌سكه‌ری، دكتۆر خالید سه‌عید، كاك عومه‌ر مسته‌فا و كاك ره‌سوڵ مامه‌ند، له‌هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه، له‌گه‌ڵ سه‌دان پێشمه‌رگه، هاتنه ده‌ره‌وه بۆ ده‌ستپێكردن به شۆڕشی نوێ.
شه‌شه‌م: دوو له ئه‌ندامانی سه‌ره‌كیی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر، كه بریتیبوون له كاك نه‌وشیروان له سه‌ره‌تای 1977 و مام جه‌لال له مانگی حه‌وتی 1977 هاتنه‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات، پاشان هه‌ڤاڵانی تری ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له‌ناویاندا (عومه‌ر مسته‌فا، د.فوئاد مه‌عسوم، د.كه‌مال خۆشناو، عادل موراد، هۆمه‌ر شێخموس) له مانگی 12ی ساڵی 1978 گه‌یشتنه ناوزه‌نگ و به‌شی زۆریان له‌ناو وڵات مانه‌وه. ته‌نها كاك د.كه‌مال فوئاد‌و كاك ره‌زاق فه‌یلی نه‌یانتوانی بگه‌ڕێنه‌وه له‌وكاته‌دا، به‌ڵام له دواییدا هه‌ردووكیان له هاوینی 1979 و 1981 سه‌ردانی وڵاتیان كرد‌و به ئیشوكاری شۆڕش ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كران.
حه‌وته‌م: له‌ساڵی 1984 بڕیاردرا به هه‌ڵنه‌بژاردنی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پێشوو بۆ مه‌كته‌بی سیاسی له‌به‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو وڵات.
هه‌شته‌م: به فعلی و له واقیعدا به پراكتیكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر، پاش كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی 1978-1979 له ناوزه‌نگ و زه‌ڵێ؛ نه‌ما و م.س (مه‌كته‌بی سیاسی)و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی، بوون به ئۆرگانه‌كانی بڕیاردان له‌ناو یه‌كێتیدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای بڵاوبوونەوەی کتێبی "لەبری بیرەوەری"ی مەلا بەختیار مشت‌ومڕ و شەڕێکی گەورە لەسۆشیاڵ میدیا لەسەر مێژووی ڕابردووی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و سەرکردەکانی ئەو حزبە لەشاخ دروست بووە.