گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆشەویستی تەمەن سێ ساڵ چۆن شەوێک بە تەنها و لە دەشتێکى چۆڵدا ڕزگاری بوو؟

2019.04.28 - 12:16
App store icon Play store icon Play store icon
خۆشەویستی تەمەن سێ ساڵ چۆن شەوێک بە تەنها و لە دەشتێکى چۆڵدا ڕزگاری بوو؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

دوێنێ کاتژمێر چواری ئێوارە (27ی نیسانى 2019) خۆشەویست محەمەدی تەمەن سێ ساڵ لە ماڵ چووەتە دەرەوە، دواتر کەسوکارەکەى و خەڵکی ناحیەی پیرەمەگرون لە قەزای دوکان و تەواوی دەزگا ئەمنییەکان بەدوایدا گەڕاون، بەرەبەیانى ئەمڕۆ خۆشەویست دۆزرایەوە.

.

بەو شەوە تاریکە و بە تەنها خۆشەویست لەکوێ بووە؟

لەدوای دەرچوونی لەماڵ، خۆشەویست بە پاسکل ملی ڕێی گرتووە، دواتر ڕێگەى ونکردووە و بەردەوام لە ناحیەکە دورکەوتووەتەوە تاوەکو گەیشتووەتە ناوچەیەکى کشتوکاڵی لە دەشتێکى نزیک ناحیەکە، تا بەیانى بەیانى خۆشەویست لەناو زەوییەکى چۆڵی بە گەنم چێنراودا ماوەتەوە و شەوی لێ هاتووە و تا بەیانى لەو شوێنەدا ماوەتەوە و خەوتووە.

بە درێژایی شەوە، کەسوکاری خۆشەویست و خەڵکی پیرە مەگرون بەردەوام دەبن لە گەڕان و پشکنین بەڵام بێ ئومێد دەبن لە دۆزینەوە.

.

خۆشەویست چۆن دۆزرایەوە؟

کاتێک بۆ بەیانییەکەى هاوڵاتییەکى ناوچەکە دەچێتە سەر کشتوکاڵەکەى، خۆشەویستی دۆزیوەتەوە بە گریانەوە، ئەو هاوڵاتییە دەڵێت، "کە منداڵەکەم بینی وتم شەو لێرەبووی؟ بە گریانەوە وتی "بەڵی"، وتم سەرمات نەبووە، خۆشەویست وتی "نەوەڵا".

دوای دۆزینەوەی، ئەو هاوڵاتییە گەڕاندوویەتییەوە بۆ لای کەسوکارەکەى لە ناحیەى پیرەمەگرون، بە وتەى خۆشەویست خۆی، هیچ ئازارێکیشی نەبووە و شەو لەناو گەنمەکەدا خەوی لێکەوتووە.

لەکاتی هێنانەوەیدا کە هاوڵاتییەکى ناحیەکە بە ڕاستەوخۆی فەیسبوک تۆماری کردووە، دایکی خۆشەویست بە گریان و سەرسوڕمانەوە باوەش بە خۆشەویستدا دەکات.

نەک هەر دایک و باوکی، تەواوی هاوڵاتیانى ناوچە توشی سەرسوڕمان بوون چۆن منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ شەو لەو جێگەیەدا بووە و بە سەلامەتی ماوەتەوە.

 

https://www.facebook.com/ahmed.abdurahman.7161/videos/2043688022407467/