گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبوون و چاکبوونەوە بوو بە چەند؟

راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى لەبارەى کۆرۆنا لە هەرێم ’17 توشبوو گیانیان لەدەستدا’

2020.09.22 - 15:47
راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى لەبارەى کۆرۆنا لە هەرێم ’17 توشبوو گیانیان لەدەستدا’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى نوێى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو بڵاوکردەوە.

 

لەراگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 636 توشبووى نوێ تۆمارکراوون بەمجۆرە: ١١٠ هەولێر، ١٠٩ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان، ٣٥٣ دهۆك،٣٢ هەڵەبجە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 402 توشبوو چاکبوونەتەوە و ڕیژەکەش سەبارەت بە شارەکان بەمجۆرە بووە: ١٨٦ هەولێر، ٢٨ سلێمانی، ٣٤ گەرمیان، ١٢٦ دهۆك، ٢٩ هەڵەبجە.

 

هاوکات ڕێژەى گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکەش لە 24 کاتژمێرى رابردوودا دیارى کراوە کە 17 گیانلەدەستدان بووە و 2 گیانلەدەستدان لە هەلێر و 6 لە سلێمانى و 2 لە گەرمیان و 1 لە ڕاپەڕین و 6 لەدهۆک تۆمارکراوون.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئامارى گشتى کۆرۆنا لە هەرێم خراوەتەڕوو بەم جۆرە:

 

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی   ٢١٨٧١               (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین       ٤٢٨٢٢٣                     (١٥٨٣٧٩ هەولێر، ١٠٧٩٦٥ سلێمانی، ١٥٧٩٦٠ دهۆك، ٣٩١٩ هەڵەبجە)

تووشبوون ٤٢٣٦٨         (١٥٨٤٩ هەولێر، ١٤٩٤٢ سلێمانی، ١٠١٢٤ دهۆك، ١٤٥٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ٢٧٣٢٤                   (١٢٤٥٩ هەولێر، ٩٦٧٠ سلێمانی، ٣٨٣٦ دهۆك، ١٣٥٩ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٣٤٩١            (٢٨٥٧ هەولێر، ٤٤٧١ سلێمانی، ٦٠٩٨ دهۆك، ٦٥ هەڵەبجە)

مردن ١٥٥٣                  (٥٣٣ هەولێر، ٨٠١ سلێمانی، ١٩٠ دهۆك ، ٢٩ هەڵەبجە)