گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو کەسانەى بە ماتۆڕسکیل ’مۆبایلیان لە منداڵان دەڕفاند’ لەهەولێر دەستگیرکران

2020.09.22 - 15:29
ئەو کەسانەى بە ماتۆڕسکیل ’مۆبایلیان لە منداڵان دەڕفاند’ لەهەولێر دەستگیرکران

ناس کورد-

پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى دوو کەسى ڕاگەیاند، بەتۆمەتى دزینى مۆبایلى زەیرەک لە منداڵان.

 

بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى پۆلیس کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی رۆژهەڵات، دوو كەسی بە ڕەگەز سوورییان بە ناوەكانی (ش.ع.ق) و (ح.ع.ی) بە تۆمەتی دزینی 11 مۆبایلی زیرەك دەستگیر كرد، كە لە چەند گەڕەكێكی جیاوازی شاری هەولێر بە ماتۆڕسكیل مۆبایلی زیرەكیان لە دەست منداڵان دەڕفاند و لێیان دەدزین".

 

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیران و درانە دادگا".

 

پۆلیسى هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، هەر كەسێك دزیی هاوشێوەی لێ كراوە و مۆبایل لە منداڵەكانی دزراوە، بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی رۆژهەڵات بكات.