ناس کورد-
محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا وادەى دانیشتنى پەرلەمانى عێراقى بۆ دەنگدان لەسەر یاساى هەڵبژاردنەکان و تەواوکردنى بازنەکانى هەڵبژاردن، دیارى کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا ئاماژەى بەوە کرد "رۆژی (26ی ئه‌یلولى 2020) كۆبونه‌وه‌ی پەرلەمان تایبه‌ت به په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
حەلبوسى داواشى لە هێزه سیاسییه‌كان کرد به‌رپرسیارێتیان بۆ ده‌ركردنی یاساكه و ئاماده‌بونیان له‌كۆبونه‌وه چاوەڕوانکراوەکەى پەرلەماندا هه‌بێت.
سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ئاماژەى بەوەش کرد، پابه‌ندن به ته‌واوكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنی یاسایه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت.