گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بیڵ گەیتس پێشبینییەکانى بۆ بەردەستبوونى ڤاکسین و کۆتایی کۆرۆنا ئاشکراکرد

2020.09.22 - 12:55
بیڵ گەیتس پێشبینییەکانى بۆ بەردەستبوونى ڤاکسین و کۆتایی کۆرۆنا ئاشکراکرد

ناس کورد-

بیڵ گەیتس دامەزرێنەرى کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت و ملیاردێرى ئەمریکى، پێشبینیدەکات ڤاکسینى دژى کۆرۆنا کە لەلایەن دامەزراوەى خۆراک و دەرمانى ئەمریکاوە رەزامەندى لەسەر دەدرێت لە سەرەتاى ساڵى داهاتوودا بەردەستبێت.

 

بیڵ گەیتس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤارى "فۆرچن"ى ئەمریکى ئاماژەى بەوەکردووە، ئاستێکى باش هەیە لە هاریکارى نێوان کۆمپانیاکانى دروستکردنى دەرمان کە چاوەڕوانى وەرگرتنى رەزامەندى فەرمین بۆ بەکارهێنانى ڤاکسینەکانیان بۆ حاڵەتى فریاگوزاریی لەچەند مانگى کەمى داهاتوودا.

 

وتیشى "ئەگەرەکە ئەوەیە کە لانى کەم دوو یان سێ یان چوار ڤاکسین کارا و سەلامەت بێت بۆ بەکارهێنان".

 

لەگەڵ ئەو قسانەدا، بەشێک لە ئەمریکییەکان گومانیان هەیە لەوەى دامەزراوەى خۆراک و دەرمانى ئەمریکا روبەڕووى فشارى سیاسی بێتەوە بۆ رێگەدان بە خستنەڕووى ڤاکسین پێش هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا لەسێى تشرینى دووەمى ئەمساڵدا.

 

بیڵ گەیتس دەڵێت، ژمارەى ئەو کەسانەى کە چارەسەرەکە وەردەگرن لەگەڵ ئەوانەى دەمامک دەبەستن، خێرایی وادەى کۆتایی هاتنى پەتاکە دیاریدەکەن کە کۆتایی بە ژیانى نزیکەى 200 هەزار هاوڵاتى ئەمریکى هێناوە.

 

بەپێی ئامارەکانى رێکخراوى تەندروستى جیهانى، 170 ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لەقۆناغى جیاجیاى گەشەپێداندان لەسەر ئاستى جیهان، لانى کەم نۆ ڤاکسینیان لە ئێستادا لەژێر تاقیکردنەوەى بەفراواندان لەسەر مرۆڤ.