ناس کورد-
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەمیس جێفرى نوێنەرى تایبەتى ئەمریکا بۆ سوریا، بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد کە "جيفرى به‌رده‌وامي پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات کردۆتەوە".
لە راگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە، سهربهيانيى ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له باڵيۆز جهميس جيفرى، نوێنه‌رى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ سوريا و نێرده‌ى تايبه‌تى هاوپه‌يماني نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە له كۆبوونه‌وه‌كەدا وه‌زیری کاروباری پێشمه‌رگه، سوپاسالاری پێشمه‌رگه و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سوريا، ئه‌رکی هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چالاكى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر له سوريا و عێراق، دۆخى كورد و گفتوگۆى لايه‌نه كوردييه‌كان له سوريا بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌كانيان و يه‌كڕيزيى نێوانيان تاوتوێ كراوە.
راگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى هەرێم رونیدەکاتەوە، جيفرى به‌رده‌وامی پشتگیریی ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له كورد و هاوبهشانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش له سووريا، هه‌رێمى كوردستان و عێراق دووپات کردۆتەوە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه و هێزه عێراقييه‌كان ده‌كات.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەروەها جێفرى پشتگيرى و خۆشحاڵيى ئه‌مه‌ريكاى بۆ گفتوگۆى نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان له سوريا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان نيشانداوە و ئاماژه‌ی به ڕۆڵى ئه‌رێنیی نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمی کوردستان له‌پێناو لێكنزيككردنهوهيان و هاندانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كردووە.
لەراگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە، لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشى كردووە بۆ هاوكارى و پشتگيريى به‌رده‌واميان و جه‌ختى له گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و هاوبهشانيان له ناوچه‌كه كرده‌وه تا دڵنيابوون له له‌ناوچوونى يه‌كجاره‌كيى داعش.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى له سوريا، هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، پرسی کورد له سوریا، هێزه بیانییه‌کان له سوریا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونهكهوه بوو.