کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ (28-29ی نیسانى 2019) ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێکجاریش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هاوکات ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و هەولێر.
لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە هەولێر 28 و نزمترین 12 پلە دەبێت، لە سلێمانى بەرزترین 26 پلە دەبێت و نزمترینیش 13، لە دهۆکیش بەرزترین پلە 26 و نزمترین 13، هاوکات لە کەرکوک بەرزترین پلە 31 و نزمترین 12 دەبێت.
هاوکات بۆ سبەینێ، هەولێر 26 بە 13 دەبێت، سلێمانی 26 بە 13 و دهۆک 25 و کەرکوکیش 28 بە 13 پلە دەبێت.