گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شانەى راگەیاندنى ئەمنى: سێ هاوەن لە ناوچەى سەوز کەوتە خوارەوە

2020.09.22 - 09:16
شانەى راگەیاندنى ئەمنى: سێ هاوەن لە ناوچەى سەوز کەوتە خوارەوە

ناس کورد-

شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد، بەرەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە) سێ هاوەن لەناوچەى سەوز لە ناوەندى شارى بەغدا کەوتۆتە خوارەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى شانەى راگەیاندنى جەنگى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، سێ هاوەنەکە ناوچەى سەوزى شارى بەغدایان کردۆتەوە ئامانج و هیچ زەرەر و زیانێکى ماددى و گیانی  تۆمار نەکراوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، هاوەنەکان لە ناوچەى کەرادە (زویە) و نزیک لە ئامادەیى عرفان ئاڕاستەى ناوچەى سەوز کراوون.