گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستەى خاڵە سنورییەکانى عێراق هەوڵى بەقاچاخبردنى 100 هەزار دۆلاریان لەباربرد

2020.09.22 - 09:02
دەستەى خاڵە سنورییەکانى عێراق هەوڵى بەقاچاخبردنى 100 هەزار دۆلاریان لەباربرد

ناس کورد-

دەستەى خاڵە سنورییەکانى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى لەباربردنى هەوڵى گەشتیارێک بۆ بەقاچاخبردنى 100 هەزار دۆلار لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغداوە، بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوى دەستەى خاڵە سنورییەکانى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە "هاووڵاتییەک هەوڵى هەڵهاتنى داوە بۆ دەرەوەى عێراق لە رێگەى گەشتێکى ئاسمانى فڕۆکەخانەى بەغدا بەرەو وڵاتى قەتەر".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە توانراوە 100 هەزار دۆلار بەو هاووڵاتییە بگیرێت کە دەیویست بە قاچاخ بیباتە دەرەوەى عێراق و پڕۆسەکەش بە سەرپەرشتى بەشى پشکنینى دەستەى خاڵە سنورییەکان و هەماهەنگى بنکەى گومرگ و پۆلیسى فڕۆکەخانەکە ئەنجامدراوە.

 

جەختیشکراوەتەوە، دۆسیەى لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە کراوەتەوە و هاووڵاتییەکە رووبەڕووى دادگا کراوەتەوە.