ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتنیان لەگەڵ هاوپەیمانێتی جیهانی بۆ دروستکردنی ڤاکسینەکان واژووکردووە و دەڵێت، بەهۆیەوە هاوپەیمانیەتییەکە ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ لە 20%ی دانیشتوانی عێراق فەراهەم دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ دووشەممە، 21ی ئەیلولی 2020، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، "دوێنێ ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ هاوپەیمانێتی جیهانی بۆ ڤاکسینەکان واژۆ کردووە کە ناسراوە بە (Gavi)".
ئاماژە بەوەکراوە، "بەهۆی ئەو ڕێککەوتنەوە عێراق پابەندبوونی خۆی بە ڕێکارەکانی ئەو هاوپەیمانییە جیهانییە نیشانداوە کە لە ئێستادا زیاتر لە 156وڵات لە سەرڕووی زەوی ئەندامن تێیدا".
ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق جەختیلەوەکردووەتەوە، "بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، هاوپەیمانییەکە بەڵێنی داوە پێداویستی لە 20%ی دانیشتوانی عێراق لەڤاکسینی دژ بەو ڤایرۆسی کۆرۆنا فەراهەم بکات".
ئەوەشخراوەتە ڕوو، "ڤاکسینەکە هەرکات گەیشتە عێراق سەرەتا دەدرێت بەو کەسانەی کە زیاتر ژیانیان لە مەترسیدایە لە حاڵەتی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک، بەساڵاچوان، توشبووانی نەخۆشی درێژخایەن، کارمەندانی تەندروستیی و هێزە ئەمنییەکان".
هاوپەیمانی جیهانی بۆ دروستکردنی ڤاکسینەکان بەنیازە تاکۆتایی ساڵی 2021 زیاتر لە دوو ملیار ڤاکسین بەسەر وڵاتانی جیهاندا بڵاوبکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدا کە ئەمڕۆبە گوێرهی راگهیهندراوێكی وهزارهتی تهندروستیی عێراق، لهئهنجامی ئهو پشكنینانهی ئهنجامدراون له ماوهی 24 كاتژمێری رابردودا، سێ ههزار و 821 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراون، كۆی توشبووانی ڤایرۆسهكهش گهیشتوهته 322 ههزار و 856 توشبوو.
لە ئێستادا وبە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا31 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە وزیاتر لە 960 هەزار کەسیش بەهۆی توشبوونیان بەنەخۆشییەکەوە گیانیلەدەستداوە.