کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ڕۆژنامەی " نیویۆرک تایمز" داوای لێبوردن لە جولەکەکان و ئیسرائیل کرد لەبارەى بڵاوکردنەوەى وێنەیەکى کاریکاتێری لە ڕۆژنامەکە.
لە وێنەکەدا، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وەک سەگ وێناکرابوو، دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش پەتێکى لە مل کردووە و لەپێش خۆیەوە دەیبات و ترەمپیش کڵاوێکی جولەکەکانی لەسەر کردووە.
وێنە کاریکاتێرەکە لای بەشێکى زۆر لە خوێنەران بە دژایەتیکردنی جولەکەکان دانرا بە تایبەت لە ئیسرائیل.
هاوکات سیس فرانزمان، سەرنوسەری ڕۆژنامەی "جیروزالیم پۆست"ی ئیسرائیلی دەڵێت "ئەو کاریکاتێرە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کوێرانە ڕێدەکات و لە لایەن ئیسرائیلەوە ڕێگای نیشان دەدرێت."
دواتر، ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی داوای لێبوردنی لە خوێنەرانی کرد و و ڕایگەیاند، "وێنەکە سوکایەتى بووە و بە هەڵە دانراوە و دواتر سڕاوەتەوە."