ناس کورد-
محەمەدی حاجی مەحمود ڕایگەیاند، ئەوەى مەسعود بارزانی کردویەتی هیچ کەس لەمێژوودا نەیکردووە، دەشڵێت، مستەفا کازمی بەنایاسایی بووەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق و خەڵک وادەزانن لەوێوە بۆنی نان و کەباب یەت، دەربارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداش دەڵێت، ئەگەر بڕیار بەدەست بوایە چوار کارتی دژی عێراق بەکاردەهێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەگفتوگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا دەربارەی ساڵیادی ڕیفراندۆم ڕایگەیاند: " له‌ڕاستیدا ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێكی پیرۆزه سڵاو بۆ ئه‌و ڕۆژه و بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه ده‌نگیدا به‌ڕیفراندۆم، ڕۆژی 25/9 ڕۆژێكی مێژوویی یه له مێژووی كۆن و نوێی كورددا بۆ ئێستاش و بۆ داهاتووش واته ئه‌و ڕۆژه ئه‌و ڕۆژه‌یه كه‌خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو باوه‌ڕبوونێكی خۆی ده‌نگی داوه بۆئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێرده‌سته‌یی و له كۆیله‌یی و له پله 2-3 ی وڵاتان ڕزگاری ببێت، من پێم وایه ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێكی گرنگ و مێژووییه له‌مێژووی دوور و درێژی كوردا نه‌بووه ."
ئاماژەی بەوەشكرد: "ئه‌و ڕۆژه بووه به تاپۆیه‌كی ڕه‌ش و له باخه‌ڵی هه‌موو كوردێكدایه، ئه‌و ڕیفراندۆمه تاپۆیه‌كی ڕه‌شه، هه‌ركاتێك بته‌وێت ده‌ریده‌هێنیت و كاری پێ ده‌كه‌یت، واته ئه‌و نامرێت چونكه نه‌كه‌سێك ده‌توانێت له‌ناوی به‌رێت نه‌به‌قسه‌ی كه‌س ده‌ڕوات، ئه‌وه بۆته مێژویه‌كیش له ئه‌رشیفی ئه‌وانه‌ش كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی كوردبوون و دژی بوون."
محەمەدی حاجی مەحمود دەشڵێت: " من پێم وایه هه‌موو كاتێك كاتی بەکارهێنانی ئەو تاپۆ ڕەشەیە، به‌ڵام ڕه‌نگه له كوردستاندا په‌یوه‌ندیه‌كانی هێزه سیاسیه‌كان له‌نێوان خۆیان ڕێك نه‌بن له‌سه‌ری، من پێم وایه ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نها گوندێكیشمان له كوردستان هه‌بێت حه‌قه ئه‌وه به‌كاربهێنین و ده‌وڵه‌تی كوردی ڕابگه‌یه‌نیین، واته ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك گوندیشدا بێت لای من گرنگه نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌یه‌كمان له‌ده‌ست نیه و ناوچه دابڕاوه‌كانمان لێ دووره، كه له‌گوندێك ڕامانگه‌یاند."
سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان باسی لەوەشکردووە: " میلله‌تێك له سه‌ده‌ی 21 دا تائێستا سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت و نه‌توانێت به‌ئازادی قسه‌بكات و به ئازادی بخوێنێت به‌ئازادی له وڵاتی خۆی بێت باشه حه‌قی نییه بڵێت من چیم ده‌وێت؟ وتومانه ئه‌م میلله‌ته چی ده‌وێت؟ وتویانە ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین ده‌مانه‌وێت ئازاد بین هه‌مووی له دنیادا باسی ئازادی ده‌كات، ئه‌ی میلله‌تێكی 40 ملیۆنی بۆ ژێرده‌سته بێت بۆ ده‌ڕۆن ده‌وڵه‌تێك له سودان جیاده‌كه‌نه‌وه و ده‌وڵه‌تێكی بچوكی بۆ دروست ده‌كه‌ن له باشوری سودان ڕایده‌گه‌یه‌نن و هه‌موو دنیا پشتیوانی لێده‌كات و له سودانی گه‌وره‌ی جیاده‌كه‌نه‌وه، بۆ ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات له 250 ملیۆن خه‌ڵكی ئه‌نده‌نوسیا و ئیسلامه‌كان جیاده‌كه‌نه‌وه و ده‌وڵه‌تێكی بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن. "
جەختیشیکردووەتەوە: "کاتێک شه‌ڕی داعش ده‌ستی پێكرد له 2014 ده‌بووایه ئێمه ئه‌و كاته ڕیفراندۆمان بكردایه، ئێمه یه‌كێك له هه‌ڵه‌كانمان ئه‌وه بوو خستمانه شه‌ڕی دوای داعش، ئه‌وه خۆی بۆ خۆی شتێك بوو، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵمان ده‌دا له‌پێش دا حه‌ویجه ئازاد بكه‌ین ئینجا بڕۆین بۆ موسڵ، به‌ڵام عێراق ئه‌و كاته بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه موسڵ ئازاد بكرێت و ئینجا هه‌موو هێزه‌كان بێنه‌وه سه‌ر حه‌ویجه و په‌لاماری كه‌ركوك بده‌ن، واته‌ئه‌و كاته ریفراندۆم بكرایه و نه‌كرایه ئه‌وان په‌لاماری كه‌ركوك و خانه‌قین و دووزخورماتوو و مه‌خموور و عه‌ینزاله و ئه‌و ناوچانه‌یان ده‌دا، واته ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ڕیفراندۆمه‌وه نییه."
" محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ئاماژەی بەوەشكرد: " ڕیفراندۆم ته‌نها به‌حیزبێك نه‌كراوه، ڕه‌نگه كه‌سی كاك مه‌سعود بارزانی بۆخۆی سه‌رۆكی ههر‌ێم بووه به‌و حوكمه كارێكی گرنگی كرد هه‌م بۆ مێژووی خۆی بۆ مێژووی حیزبه‌كه‌ی بۆ كه‌سایه‌تی خۆی كارێك ئه‌و كردوویه‌تی له مێژوودا نه‌كراوه، وه توانی به‌رگری ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه له‌دنیا كرا بكات و بڕیاری ڕیفراندۆم جێبه‌جێبكات، من پێم وایه ئه‌وه كارێكی گرنگ و مێژوویی بوو كراوه."
ده‌رباره‌ی ئه‌و لایه‌نانهی كه په‌شیمان ده‌بنه‌وه یان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه له‌ڕیفراندۆم، محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت: " ده‌بوو ئه‌و كاته په‌شیمان ببونایه و نه‌هاتنایه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان هه‌میشه هه‌موو سه‌ركه‌وتنێك خاوه‌نی زۆره، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌ویت هه‌موو كه‌سێك له ده‌ستی هه‌ڵدێت، ئێمه له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆمانین و ڕیفراندۆم به‌كارێكی باش ده‌زانیین، به‌رده‌وامیش ده‌بین، كارتێكی گرنگی ده‌ستی خه‌ڵكی كوردستانه به‌رامبه‌ر به ناحه‌ز و دوژمنه‌كانی."
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود باس لەوەشدەکات: "یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه كه‌هێزه سیاسیه‌كان هه‌ریه‌كێكیان ڕێنمایی له‌وڵاتێك وه‌رده‌گرێت، تائێستا هیچیان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین یه‌ك بۆچوونیان هه‌بێت ڕه‌نگه له ئیمتیازات و له ده‌ستكه‌وت و بیره نه‌وت و له گومرگ و له داهاتی ئه‌م وڵاته بۆچوونیان یه‌كێك بێت، به‌ڵام كاتێك دێته‌سه بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كان هه‌تاوه‌كو ئێستا كورد له‌ڕووی ستراتیژیه‌وه نه‌یتوانیووه یه‌ك هه‌ڵوێستی، سیاسی، ئیداریی،جوگرافی وه ئابوری هه‌بێت پێكه‌وه."
هاوکات دەربارەی دۆخی دارایی هەرێم محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت: " ئه‌گه‌ر ئێستا داهاتی هه‌رێمی كوردستان كۆبكه‌ینه‌وه له‌ده‌ستی حیزب نه‌مێنێت و ڕاده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت به‌شی موچه‌ی خه‌ڵك و به‌شی خزمه‌تگوزاری و به‌شی هه‌موو شتێك ده‌كات."
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ئاماژەی بەوەشکردووە: " ئه‌م ماوه‌یه كه حكومه‌تی عێراقی هه‌ندێك فشاری زیاتری خسته سه‌رهه‌رێمی كوردستان، موچه‌ی خه‌ڵكی بڕیووه، بودجه‌ی كوردستانی بڕیووه، زۆر له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی بڕیووه من خۆم ئه‌گه‌ر له‌م وڵاته به‌رپرس بوومایه، دوو سێ كارتی به‌هێزم به‌كارده‌هێنا، كارتی یه‌كه‌م گرتنه‌وه‌ی سه‌دی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان كه ئه‌وه گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق."
" خاڵی دووه‌م كشانه‌وه له‌به‌غداد بوو به‌سه‌رۆك كۆمار و هه‌موو كورد له به‌غداد بكشێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر كورد بكشێته‌وه له عێراق ناوی عێراق نابێت ئه‌ویش وه‌كو وڵاته‌كانی تر وڵاتێكی عه‌ره‌بی ده‌بێت، كارتی سێیه‌م دوو ملیۆن ئاواره له‌كوردستانن بۆ له‌كوردستانن ئیشیان چییه؟! بابڕۆنه‌وه باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق یان دیپۆرتمان ده‌كردنه‌وه یان ڕێگه‌ی توركیامان بۆ ده‌كردنه‌وه بڕۆن بۆ ده‌ره‌وه، خاڵی چواره‌م ریفراندۆم من پێم وایه ئه‌و چوار خاڵه ، چوار كارتی گرنگه به‌ده‌ستی كورده‌وه به‌مه‌رجێك كورد یه‌كگرتوو بێت." محەمەدی حاجی مەحمود وادەڵێت.
هاوکات دەربارەی حکومەتی عێراق سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان باسی لەوەکرد: " عێراقی شه‌ق و شڕی ئێستا ناتوانێت به‌م پینه و په‌ڕۆیه درێژه‌ی پێ بدات، ئێستا له‌عێراقدا نه‌ده‌ستور هه‌یه، نه یاسا هه‌یه وه نه‌هیچ شتێك هه‌یه، ئه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ی كه ئێستا به‌ناده‌ستوری و نایاسایی سه‌رۆك وه‌زیرانه خۆی ده‌بێت له‌گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ( كازمی) یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانی نییه و هێناویانه كردویانه به‌سه‌رۆكی عێراق، مانای وایه لایداوه له‌ده‌ستوریش و له یاسای عێراق."
دەربارەی پشتگیرییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمیش لە کازمی، محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت: " وا دیارە خەڵک غەیرە قانونی پێ باشە، بەپێی دەستور دەبێت گەورەترین کوتلە کە سەدرە حکومەت پێکبهێنێت یان دوای ئەو عامریـیە، ئەگەر دەستور پێشێل دەکەن و یەکێکی تر دادەنێن ئەوە شتێکی ترە."
ئاماژەی بەوەشکرد: " من پێم وایە ئەو خەڵکە واتێگەیشتووە بۆنێک دێت وادەزانن نان و کەبابە، بەڵام لەوێ کەر دا‌غ دەکەن و بۆنی گوێ درێژ و شتی وایە، بەڵی هیچی پێناکرێت نەک بۆ کوردستان بۆ عێراقیش هیچی پێ ناکرێت."