گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکاری نرخی دراوەکان لە هەرێم

2019.04.28 - 10:09
گۆڕانکاری نرخی دراوەکان لە هەرێم

ناس کورد-

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 100 دینار عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 8 هەزار و 550 دینارە.

 

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی نیسانی 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 100 دیناری عێراقییە.

 

هەروەها 100 یۆرۆ بە 134 هەزار دینارە، 100  پاوەنیش بە 154 ھەزار و 500 دینارە.

 

100 لیرەی تورکیش بە 20 هەزار و 500 دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 8 هەزار 550 دیناره.

 

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 111.5 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 129 دۆلارە.