ناس کورد-
وەزارەتی شوێنەوار و گەشتوگوزاری میسر ڕایگەیاند، 14 تابوتی داخراویان لەنزیک هەڕەمەکانی جیزە دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ 250 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و تائێستا ناسنامە و پێگەکانیان نازانن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی شوێنەوار و گەشتوگوزاری میسڕ لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە لەناوچەی سەقارە لەنزیک هەرەمەکانی جیزە لەخۆرئاوای قاهیرە 14 تابوتی داخراویان لە چاڵێکی قوڵدا دۆزیوەتەوە، کە مێژووەکەی بۆ 2500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
وەزارەتەک دەشڵێت :" ناسنامە و خاوەنی تابوتەکان و پێگەیان دیارنییە و ناشزانین چەند تابوتی دیکە لەم ناوچەیە هەیە، بۆیە بەردەوامین لە گەڕان بەشوێن تابوت و شوێنەوارى دیکەدا".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، ئەو چاڵەی تابوتەکانیان تێدا دۆزیوەتەوە، زیاتر لە 13 مەتر قوڵە و بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش دەردەکەوێت، تابوتەکان زۆر بە بەهێزی داخراون و لەکاتی شاردنەوەیانەوە تاوەکو ئێستا نەکراونەتەوە.
ئەو دۆزینەوەیە لەکاتێکدایە، مانگی ڕابردووش 13 تابوتی دیکە لەو ناوچەیە دۆزرایەوە.
ناوچەی سەقارە لە میسڕ پێش سێ هەزار ساڵ گۆڕستانی فیرعەونەکان بووە و یونیسکۆ بە میراتێکی جیهانی ناوی بردووە.