گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەرمی ڕائیدێکى پۆلیسی لە پشدەر دۆزرایەوە، هاوڕێیەکى دەستگیرکراوە

2019.04.28 - 09:06
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمی ڕائیدێکى پۆلیسی لە پشدەر دۆزرایەوە، هاوڕێیەکى دەستگیرکراوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو تەرمی ڕائدێکی پۆلیس لە ناحیەی ژاراوەى سەر بە قەزای پشدەر گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى گشتیی قەڵادزێ و هۆکاری مردنەکەى نادیارە.      

بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، ئەو کەسە (أ أ ح) تەمەنی 51 ساڵە و دانیشتوی ناحیەى ژاراوە بوو بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەى پۆلیسدا هاتووە، به‌ وته‌ی هاوڕێیه‌كی له‌گه‌ڵ ناوبراو چوونەتە گوندی كوزینه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر، دواتر پێی گوتووه‌ ده‌یه‌وێ به‌ ته‌نیا بچێته‌ گونده‌كه‌، پاش پێنج خوله‌ك له‌ لایه‌ن دانیشتوانی گوندی كوزینه‌ ئاگادار كراوه‌ کە گیانی له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ به‌ مردوویی گه‌یاندوویه‌تیه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.

.

دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی، ده‌ركه‌وتووە هیچ شوێنه‌وارێك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ نه‌بووه‌، بۆ هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌شی، به‌ڕێكراوە بۆ پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌ره‌تایی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش، پێده‌چێت ئه‌و هاوڵاتیه‌ به‌هۆی جه‌ڵده‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابێت.

دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستپێكردووه‌،‌ دادوه‌ر بڕیاری ڕاگرتنی هاوڕێكه‌ی داوە تا هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌.