گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لاقەکردن و تاڵانی و پاکتاوی ڕەگەزی.. ڕاپۆرتێک باس لە ’’تاوانەکانی تورکیا’’ لە سوریا دەکات

2020.09.20 - 15:44
لاقەکردن و تاڵانی و پاکتاوی ڕەگەزی.. ڕاپۆرتێک باس لە ’’تاوانەکانی تورکیا’’ لە سوریا دەکات

ناس كورد-

دەستدرێژيکردنە سەر مافەکانى مرۆڤ و پێشێلکردنى یاسا نێودەوڵەتيیەکان لەدژى هاوڵاتیانى مەدەنی لەو ناوچانەى کەلەژێر کۆنتڕۆڵى سوپاى تورکیادایە بەردەوامە و بەپێى ڕاپۆرتێکى ڕێکخراوێکى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان یەکێک لە تاوانە قێزەوەکان ناچارکردنى گەنجانى ناو زیندانەکانە بۆ سەیرکردنی دەستدرێژیکردنى سێکسی.

 

ڕۆژنامەى جێروزەلامی ئیسرائیلى بڵاویکردووەتەوە، بەپێى ڕاپۆرتى نیوەی ساڵی ڕێکخراوى مافى مرۆڤى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەو کاتەوەى سوپاى تورکیا چووەتە ناو عەفرین و جەرابلوس و ئیدلیب و گرێ سپیەوە بۆ ماوەى سێ ساڵە توندوتیژى و تاوان بەربڵاوبووەتەوە لەو ناوچانەدا.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هەڵشکانى دیاردەى کوشتن، ڕفاندن، بەزۆرەملێى چەکدارکردن، دەستگرتنە سەر خاک و سامان، بەجێهێشتنى زۆرەملیێ و پێشلێکارى لەدژى ژنان و مناڵان کە بەپلەى یەکەم کەمینەکانى وەکو ئیزدیی و کورد و مەسیحییەکانى گرتووەتەوە و زۆربەى ناوچەکانیان دووچارى پاکتاوکردن بوونەتەوە.

 

هەر لەڕاپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە، لەلایەن میلشیاکانى سەر بەتورکیاوە لەو وڵاتەدا ئەوانەى دەستگیرکراوى ئەو میلشیایانەن لەزنیدانیەکانیاندا بەتایبەت گەنجەکان ناچار کراون سەیرى دیمەنى لاقەکردنى (دەستدرێژى سێکسى ) بۆ سەر ناکامەکان (خوار تەمەنیى منداڵى ) بکەن لەناوچەى عەفرین. ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە بەوهۆیانەوە، زیاتر لە 150 هەزار هاوڵاتى کورد لەو ناوچەیە هەڵهاتوون ئەوەش کاریگەرى بۆ سەر گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچەکە هەیە وەکو چۆن لەبالکان لەساڵانى نەوەدەکان ڕوویدا.
 
 
ڕیکخراوەکەى مافى مرۆڤ ئەوەشى خستووەتەڕوو، قوربانیەکانى ئەو ڕوداوانە زیاتر پەیوەستن بەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان یاخود ئەوانەن کە سەرکۆنەى کارى ئەو میلشیایانەى سەر بە تورکیایان کردووە، چینێکى دیکە لەو قوربانیانەن کە دەتوانن باج و سەرانە بدەن.

 

لاى خۆشیەوە میشیل باشیلێت، کۆمسیارى مافەکانى مرۆڤى سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، بەئاشکرا پاراستنى هاوڵاتیانى مەدەنى پشتگوێخراوە کە ئەوەش یەکنایەتەوە لەگەڵ مافەکانى مرۆڤ و پابەندبوونیان بەپێى یاسای مرۆیى و نێودەوڵەتیەکان کە هەموو نەتەوەیەک ڕێزى دەگرن.

 

داواش لە دەسەڵاتدارانى تورکیا دەکات ڕێز لەیاسا نێودەوڵەتیەکان بگرێت و کۆتایى بەو پێشیلکاریانە بهێنیت کە لەلایەن ئەو میلیشیایانەوە ئەنجامبدەدرێن کەئەو وڵاتە سەرپەرشتیان دەکات.

 

کۆمسیارەکە داواش دەکات تورکیا دۆسییەکى لێکۆڵینەوەیەکى بێ لایەنانە و شەفاف و سەربەخۆ و خێرا لەسەر ڕوداوەکە بکات و چارەسەرنوسى دەستگیرکراوان و ئەوانەى لەلایەن ئەو گروپانەوە ڕفێنراون ئاشکرا بکات و لێپرسینەوەش لەبەرپرسانى ئەو کارانە بکات کەو لەهەندێ حاڵەتتدا تاوانى جەنگیان بەپێى یاسا نێو دەوڵەتیەکان ئەنجامداوە.