گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد وردەکاری ئاشکرا دەکات

ناوی یەکێک لەو کۆمپانیایانەی کە خۆی دان بە بڕینەوەى دارەکانی تاسڵوجەدا دەنێت

2020.09.20 - 14:24
ناوی یەکێک لەو کۆمپانیایانەی کە خۆی دان بە بڕینەوەى دارەکانی تاسڵوجەدا دەنێت

ناس کورد-

بەڵگەنامەیەک کە دەست ناس کورد کەوتووە، ناوی یەکێک لەو کۆمپانیایانەی لەڕێگەی تاسڵوجە پڕۆژە دروستدەکات و داری بڕیوەتەوە ئاشکرادەکات، هاوکات هەشت مانگ پێش ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای لە داواکاری گشتییی سلێمانی کردووە لەو پرسە بکۆڵنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بێدەنگن.

 

 

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لەبەرواری 21ی تەموزی ئەمساڵ کۆمپانیایەک کە پڕۆژەی "نایاسایی" لە کێلەسپی دروستکردووە و داری بڕیوەتەوە، نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کردووە و دانی بەوەداناوە کە لەبەر پڕۆژەکەیان 15 داریان بڕیوەتەوە.

 

نوسراوەکە هی کۆمپانیای "کوردستان مۆتۆرز"ە و تیایدا هاتووە: "ئێمە وەک کۆمپانیای کوردستان مۆتۆرز کاردەکەین لەسەر پارچە زەوییەک کە دەکەوێتە مقاتەعەی کەرتی (14)ی کێلەسپی، هەستاوین بەلابردنی 15 نەمام بەهۆی ئەوەی بەر شوێنی پڕۆژەکەمان دەکەوێت، ناچار لامان بردووە."

 

ئاماژە بەوەشکراوە: "بفەرموون کۆمپانیاکەمان ئامادەیە هەستێت بە قەرەبووکردنەوەی ئەو نەمامانەی لامان بردوون".

 

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەو کۆمپانیایە پڕۆژەکەی زیادەڕۆیە و ئێستا خۆی دانی ناوە بەوەی کە 15 داری بڕیوەتەوە، لەکاتێکدا باخێکی زەیتونیان لەناوبرد."

 

بڕینەوە و سوتاندنی دار و سەوزاییەکانی سنوری سلێمانی و کردنی بە پڕۆژە تازە نییە و پێشتریش ئەو پرسە کاری لەسەر کراوە، بەڵام هیچ دەسەڵاتێک ڕێگری لە کارەکە نەکردووە.

me_ga.php?id=981

بەگوێرەی نوسراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە دەست ناس کورد کەوتووە لەبەرواری 29ی مانگی 1ی ئەمساڵ ئەنجومەنەکە نوسراوی ئاڕاستەی فەرمانگەی داواکاری گشتیی سلێمانی کردووە بۆ ڕێگریکردن لەو کارە.

 

لە نوسراوەکە هاتووە: "تایبەت بە بەدواداچوون و ڕێگریکردن لە بڕینەوەی دار و درەخت لەڕێگەی سلێمانی–تاسڵوجە کە پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەکانە و دەبێتە تێکدانی سروشت و ژینگەی سلێمانی، بفەرموون بەگرتنەبەری ڕێکاری یاسایی."

me_ga.php?id=982

ئێستا و پاش زیاتر لە هەشت مانگ لە نوسراوەکەی ئەنجومەنی پارێگای سلێمانی، نەڕێگری لەو کارە کراوە و نە هیچ کەسیش دەستگیرکراوە.

 

لەوبارەیەوە ناس کورد پەیوەندی بە وتەبێژی داواکاری گشتیی سلێمانییەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.