گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستەی لالیگا ڕێگە نادات بەرشەلۆنە یاریزانی نوێ بکڕێت

2020.09.20 - 13:31
دەستەی لالیگا ڕێگە نادات بەرشەلۆنە یاریزانی نوێ بکڕێت

ناس کورد-

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەرچەندە چەند یاریزانێکی فرۆشتووە، بەڵام بە گوێرەی بڕیارێکی دەستەی لالیگا ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێکدا واژۆبکات.

 

ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی قەرزی زۆری یانەکەوە بەرشەلۆنە ناتوانێت هیچ گرێبەستێک لەگەڵ هیچ یاریزانێکدا واژۆ بکات و دەستەی لالیگاش بڕیارەکەی دەرکردووە.

 

بەگوێرەی میرەر، پێویستە بەرشەلۆنە بەرهەمهێنان بکات و چەند یاریزانێکی دیکەی یانەکەی بفرۆشێت و بڕێک پارەی پێویست بگەڕێنێتەوە نێو خەزێنەی یانەکەی، بۆ ئەوەی بتوانێت یاریزانی نوێ بگوازێتەوە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، یانە کەتەلۆنییەکە 510 ملیۆن یۆرۆ خەرجی ساڵانەی تەنها بۆ موچە هەیە، بڵاوبوونەوەی کۆرۆناش نزیکەی 300 ملیۆن یۆرۆ زیانی بە یانەکە گەیاندووە، ئەوەش توشی قەیرانێکی دارایی قورسی کردووە.

 

ئەگەرچی تەمەنی بەشێکی زۆر لە یاریزانەکانی بەرشەلۆنە هەڵکشاوە و پێویستی بەنوێکردنەوەی یانەکە هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەوڵێکی جدی لەلایەن یانەکەوە بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ نییە، کە پێدەچێت هۆکارێکی سەرەکی بڕیارەکەی لالیگا بێت.