گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شۆکێکی زانستی.. ’’نزیکەى نیوەی دانیشتوانی زەوی بەرگرییان دژی کۆرۆنا هەیە’’

2020.09.20 - 11:05
شۆکێکی زانستی.. ’’نزیکەى نیوەی دانیشتوانی زەوی بەرگرییان دژی کۆرۆنا هەیە’’

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، توێژینەوە ئەمریکییەکان ئەوەیان دەرخستووە لە 50%ی مرۆڤەکان لە جیهاندا پێدەچێت بەرگریی سروشتییان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبێت.

 

بە گوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلیی بەریتانی، شیکردنەوە بۆ نمونەی خوێنی ژمارەیەک خۆبەش لە ئەمریکا کراوە و ئەوەی دەرخستووە کە لە 50%ی ئەو کەسانە پێکهاتەی خوێنەکانیان خانەی ( T-cells) تێیدایە کە بەرپرسە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە جەستەی ئەو کەسانەی بەرگریی سروشیان دژ بە ڤایرۆسەکە هەیە".


ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "پسپۆران و شارەزیانی بواری نەخۆشییە گوازراوەکان لەو باوڕەدان ئەو کەسانەی کە خانەکانی (T-cells) لە ناو خوێنەکانیاندا هەیە پێشتر توشی یەکێک لە ڤایرۆسەکانی خێزانی کۆڤید-19 بوون کە ئەوەش یارمەتی داون ئەو جۆرە خانەیە پەرەی پێبدرێت".


ئەوەشخراوەتەڕوو، "بوونی خانەکانی ( T-cells) لە سیستمی بەرگریی لەشی مرۆڤەکاندا کاریگەری نەخۆشییەکە و نیشانەکانی کەم دەکاتەوە، ئەوەش دەرگا واڵا دەکات بۆ ئەوەی زیاتر زانایان لە هۆکاری جیاوازی کاریگەریەکانی ئەو پەتایە لەسەر منداڵان و هەندێ کەسی تر بکۆڵنەوە".