گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی جیهانی جۆرە گیایەکی بۆ چارەسەری کۆرۆنا پەسەند کرد

2020.09.20 - 10:03
تەندروستیی جیهانی جۆرە گیایەکی بۆ چارەسەری کۆرۆنا پەسەند کرد

ناس کورد-

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەنیازە گیایەکی ئەفریقی بەکاربهێنێت بۆ چارەسەری کۆرۆنا کە پێشتر بۆ چارەسەری نەخۆشی مەلاریا بەکارهاتووە.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، شارەزایان و پسپۆرانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڕیاریانداوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی ئەفریقا بۆ بنبڕکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان گیای (ئەرتیمیسیا) بکەن بە بەشێک لە پرۆتۆکۆلی چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

بەکارهێنانی ئەو گیایە لە کاتێکدایە کە چەند مانگێک لەومەوبەر سەرۆکی وڵاتی مەدغەشقەر لە ئەفریقا ڕایگەیاند، "وڵاتەکەی گیراوەی (کۆڤید ئۆرگانیکس) لە گیای ( ئەرتیمیسیا) دروستکردوە و بەکاردەهێنێت بۆ چارەسەرکردنی پەتای کۆرۆنا، پێشتر ئەو گیایە کارا بووە لە چارەسەرکردنی نەخۆشی مەلاریا".

 

بەگوێرەی ئاژانسە جیهانییەکە، "لە ئێستادا زانایان و پزیشکە ئەفریقییەکان سەرقاڵی تاقیکردنەوە تەختییەکانن لەسەر بەکارهێنانی ئەو گیایە بەمەبەستی چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ئێستادا تاقیکردنەوەکان گەیشتووەتە قۆناغی سێهەمی و زیاتر لە سێ هەزار خۆبەخش بەشداری تێیدا دەکەن".

 

لای خۆیەوە پڕۆسبر تۆموسیمی، بەڕێوەبەری هەرێمایەتی ڕێکخراوەکە دەڵێت، "ئەگەر تاقیکردنەوەکان سەرکەوتنی بەدەست هێنا و دەرکەوت ئەو گیایە لەڕووی پزیشکیەوە کارا و سەلامەتە لە چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوە تەندروستیی جیهانی وەک دەرمانێکی (ناتەقلیدی) دەسەڵاتە تەندروستییەکان ڕادەسپێرێت بۆ بەکارهێنانی لە چارەسەرکردنی توشبووانی پەتاکە".