گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هەردوو جێگرەکەی سەرۆکی پەرلەمان لە پۆستەکانیان دەمێننەوە

هێڤیدار ئە‌حمەد: یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم یەکەم یاسای خولی نوێی پەرلەمان دەبێت

2019.03.04 - 18:08
هێڤیدار ئە‌حمەد: یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم یەکەم یاسای خولی نوێی پەرلەمان دەبێت

 

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی پارتی ڕایگەیاند هانگاوی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان پاش دیاریکردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان، هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمە.

 

هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "وەك پارتی  نامانەوێ لەم خولە  ئەزموونی خولی پێشوو دوبارە بكەینەوە، نامانەوێت كێشەی حیزبەكان ‏بێنینە پەرلەمانەوە، نوێترین كار بیكەین هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ‏پەرلەمانە، كە لە پشكی یەكێتی دەبێت، دواتر یەكەم هەنگاومان هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمە، كە دەبێتە یاسای ژمارە ‏یەكی ئەم خولە، هەڵبژاردنی سەرۆكی حكومەت و كابینەی حكومەت بە دوای خۆیدا دێنێت".

 

‏لە بارەی کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانەوە، ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاند: "لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا یەكێتی ڕەنگە كاندیدی خۆی یەكلا بكاتەوە، دواتر دكتۆر ڤاڵا لە ‏پۆستەكەی خۆی لا دەبرێت و كاندیدەكەی یەكێتی دەبێتە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، وە هەردوو ‏جێگری سەرۆكی پەرلەمانیش لە پۆستەكانی خۆیاندا دەمێننەوە".‏

 

پێشتر بە شێک لە پەرلەمانتارانی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان باسیان لە گرنگی دەرکردنی یاسای چاکسازی دەکرد هێڤیدار ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد: "یاسای چاكسازی یەكێكە لەو یاسایانەی دەبێت لەم خولەدا دەربچێت، كە میللەت سوودمەند ‏دەبێت لێی، وە ئەوانەی مووچەخۆری بندیوارن لێی زەرەرمەند دەبن".

 

لە پاش واژووکردنی ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکەی نێوانیان، پارتی و یەکێتی جەختیان لە خێرا دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی پەرلەمان و دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێ کردەوە. ‏