ناس کورد-
سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، بێدەسەڵاتى و چاوپۆشى بەرپرسانى ئیداریی سلێمانى لە پرسی داگیرکاریی زەوى و زار ده‌یانباته قۆناغێكى تر بۆ ڕاگرتن و چاره‌سه‌ر، کە سیاسییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دابان محەمەد سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "پرسى داگیركارى زه‌وى له سلێمانى، بۆ ئێمه پرسێكى گه‌وره و قورسی، به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵیه".
ئاماژەى بەوەشکردووە "لێشاوێك له داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنى زه‌وى له سلێمانى ده‌ستى پێكردوه، ته‌نانه‌ت گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ى، زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایى گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنى قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه، ده‌ستى بۆ ببرێت! له دواى خاڵه سنورییه‌كان له‌م سنوره‌دا، ئه‌م پرسه بوه به كه‌یسێكى قورسى به‌هه‌داردان و گه‌نده‌ڵى و سه‌رچاوه‌ى دارایى و ده‌وڵه‌مه‌ندبونى".
دابان محەمەد دەڵێت "چه‌ندین به‌رپرسى ئه‌منى، سه‌ربازى، حزبى وحكومی، كه ناوى به‌رپرسه‌كان و بازرگان و ته‌نانه‌ت ده‌ڵاڵه‌كانیش لاى ئێمه ئاشكرایه، ئاوباره (د.ت)، ڕێگاى تاسڵوجه سوتاندى سنه‌وبه‌ره‌كان زیاتر له 120 دۆنم، ته‌نیشت و پشتى قه‌برستانى عه‌واڵ به هاوبه‌شى ( د.ت) (ه.ح)، به‌رامبه‌ر محه‌مه‌ته‌ى كاره‌باكه زیاتر له هه‌زار دۆنم ( ه.ح)، به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ ( ه.ح)، ته‌نیشت مه‌تارى سلێمانى (د.ت)، به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ (ه.ح)، زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تگوزارى گه‌ڕه‌كه‌كانى بیسته‌كان و ...، ته‌نیشت ده‌واجنه‌كان (د.ت)، گانى گۆمه تا تانجه‌رۆ به هاوبه‌شى (د.ت) (ه.ح)، خوار به‌كره‌جۆ زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان (ه.ح)، خه‌لیفاوا (ه.ح) كه زیاتر له 100 پارچه زه‌وى كراوه به‌ناوى یه‌ك ئافره‌ته‌وه".
دەشڵێت "به ئامێرى پێشكه‌وتو و له ئاسمانه‌وه زه‌وى ئیفراز ده‌كرێت! به ده‌غڵ و دانه‌وه مامه‌ڵه به زه‌وییه‌وه ده‌كرێت، به سه‌وزایى و دار و دره‌خته‌وه نه‌خشه‌ى بازرگانى بۆ ده‌كێشرێت، فشار له خاوه‌ن زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان ده‌كرێت، یان ڕازبن به پارچه پارچه‌كردن و دابه‌شكردنى زه‌وییه‌كانیان، یان داگیر ده‌كرێت!".
دابان محەمەد جەختدەکاتەوە "ڕشتنى ئه‌م ئاوه سه‌رچاوه‌كه‌ى دیاره، كه زۆر كه‌س پێى تێخستوه، خه‌م ساردى و بێ ده‌سه‌ڵاتى و چاوپۆشى ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى خۆجێى له ئاست ئه‌م ده‌ستدرێژى و داگیركارییه له سلێمانى، ئێمه ده‌باته قۆناغێكى تر بۆ ڕاگرتن و چاره‌سه‌ر، كه سیاسیه".
"بۆ ئێمه پرسى وه‌به‌رهێنان و زه‌وى و زار، پرسێكى گه‌وره و قورسى گه‌نده‌ڵیه، زیاتر نه‌بێت كه‌متر نیه له پرسى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ و قاچاغى سنوره‌كان. داواكارم له نوسینگهكانى خانوبه‌ره و هاوڵاتیانیش، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره زه‌ویانه‌دا نه‌كه‌ن، به یاسا له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان زیاده‌ڕۆ مه‌نع كراوه و زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م و كۆتایى ئه‌وان ده‌بن"، دابان محەمەد وادەڵێت.