گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

داوادەکەن بکوژەکانیان لەسێدارەبدرێن

بنەماڵەی تاریقی بەقاڵ و مەریوان دارا بە 43 هەزار واژۆوە دەچنە پەرلەمان

2019.04.27 - 16:26
App store icon Play store icon Play store icon

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- ئەحمەد مستەفا
بنەماڵەی تاریقی بەقاڵ و مەریوان دارا، لەهەڵمەتێكی چەند ڕۆژەدا كە واژوویان بۆ لەسێدارەدانی بكوژانی كوڕەكانیان كۆكردەوە دەچنە پەرلەمانی كوردستان.

.

دیار حەمە حەسەن، زاوای تارقی بەقاڵ و سەرپەرشتیاری كۆكردنەوەی واژووەكان لە لێدوانێكدا بە ناس كورد-ی وت "لە سنووری پارێزگای سلێمانی 43 هەزار واژوومان كۆكردۆتەوە و ڕۆژی دووشەممە دەچینە پەرلەمانی كوردستان و دەشمانەوێت سەرۆكی حكومەت ببینین".

.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە شەش تاوانباری كەیسەكە ئاسایش پێیان وتوون تائێستا پێنج كەسیان دەستگیركردووە و دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە، ئەوان چاوەڕێ دەكەن بەبڕیارێكی تایبەت سزای لەسێدارەدان بەسەریاندا بسەپێنرێت.

.

رۆژی یەكشەممە7ی نیسانی 2019 لە ‌گەڕەكی‌ راپەڕینی‌ شاری‌ سلێمانی بەئامادەبوونی‌ دادوەری‌ لێكۆڵینەوە، لە ناوچەی‌ “كۆبانی ستی”، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ‌ڕێگەی‌ میدیاكانەوە باندێكی‌ تاوانكاری‌ مەترسیداری‌ گەورەی‌ ئاشكرا كرد.

.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو باندە لەچوار كەس پێكهاتوون كە تۆمەتبارن بە ‌ئەنجامدانی‌ چەندین تاوانی، كوشتن و ڕفاندن، هەڵخەڵەتاندن، دزینی‌ ئۆتۆمبێل و دەستدرێژیكردنە ‌سەر ژنان.

.