گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر هۆشداری دەداتە ئیسرائیل: نەکەن بیر لە کردنەوەى باڵیۆزخانە لە عێراق بکەنەوە

2020.09.18 - 13:34
سەدر هۆشداری دەداتە ئیسرائیل: نەکەن بیر لە کردنەوەى باڵیۆزخانە لە عێراق بکەنەوە

ناس کورد-

موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر هۆشداری دەداتە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کردنەوەى باڵێۆزخانەى وڵاتەکەى لە عێراق.

 

لە وتاری هەینیدا، 18ی ئەیلولی 2020، سەد دەڵێت، "لە بەندەی خواوە بۆ دوژمنی خوا بنیامین ناتانیاهۆ، ئاگادارت دەکەمەوە بێیت بەرەو وڵاتی پاکان، عێراق، و نەکەی بیر لە کردنەوەى باڵێۆزخانە بکەیتەوە لەو عێراقەی کە بە ئایەتی قورئان کۆتاییتان دەبێت."

 

سەدر لە وتارەکەیدا چەند ئایەتێکی بەکارهێناوە، :{وَقَضَيْنَا إِلَىَ بَنِي إِسْرَائِيلَ فِي الْكِتَابِ لَتُفْسِدُنّ فِي الأرْضِ مَرّتَيْنِ وَلَتَعْلُنّ عُلُوّاً كَبِيراً} فإن كان ذلك فإنه تعالى يقول:{فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ أُولَاهُمَا بَعَثْنَا عَلَيْكُمْ عِبَادًا لَّنَا أُولِي بَأْسٍ شَدِيدٍ فَجَاسُوا خِلَالَ الدِّيَارِ ۚ وَكَانَ وَعْدًا مَّفْعُولًا}. 

 

دەشڵێت، بۆیە نەکەن قاچتان بخەنە ئێرە، ئەوەتان پێ دەڵێم کە خوا دەفەرموێت، {إِنْ أَحْسَنتُمْ أَحْسَنتُمْ لِأَنفُسِكُمْ ۖ وَإِنْ أَسَأْتُمْ فَلَهَا ۚ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ الْآخِرَةِ لِيَسُوءُوا وُجُوهَكُمْ وَلِيَدْخُلُوا الْمَسْجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَلِيُتَبِّرُوا مَا عَلَوْا تَتْبِيرًا}.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "پاشان ڕووی دەمم دەکەمە لاواز و بێدەرەتانەکان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا زەوی و پێیان دەڵێم، ئاساییکردنەوە (ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی عەرەب و ئیسرائیل) سەرشۆڕییە، باش بزانن کە شەهیدانی شۆڕشی بەرد لەبیرناکەین، فەڵەستین لە ویژدانمان زیندووە و تەنها دەڵێم، {عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يَرْحَمَكُمْ ۚ وَإِنْ عُدتُّمْ عُدْنَا ۘ وَجَعَلْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَافِرِينَ حَصِيرًا}.