گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا کوژرانی دوو سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت

2020.09.18 - 10:46
تورکیا کوژرانی دوو سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت

ناس کورد-

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی دوو سەربازی لە شەڕوپێکدادانێکدا لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ هەینی، 18ی ئەیلولی 2020، وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، دوێنێ لە هێرشێکی گەریلاکانی پەکەکە بە موشەکی ئاڕاستەکراو بۆسەر بنکەیەکی سەربازیی لە ناوچەى ئۆپراسیۆنی "چڕنوکی پڵنگ"، دوو سەربازیان کوژراون و یەکێکی تریش بریندار بوون.

 

16ی حوزەیرانی ڕابردوو، تورکیا ئۆپراسیۆنی "چڕنوکی پڵنگ" لە ناوچەى حەفتانین لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە دژی گەریلاکانی پەکەکە. ئەوەش دووەم ئۆپراسیۆنی تورکیا بوو لە هەرێمی کوردستان دوای ئەوەى 15ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو ئۆپراسیۆنى "چڕنوکی داڵ"ی لە ناوچەکە ئەنجام دا.