گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پایز خەریکە دەگات و پلەکانی گەرمای هەرێمیش دادەبەزن

2020.09.18 - 10:35
پایز خەریکە دەگات و پلەکانی گەرمای هەرێمیش دادەبەزن

ناس کورد-

لەگەڵ نزیکبوونەوەى وەرزی پایز، پلەکانی گەرمای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دادەبەزن، بەرزترین لە نێوان 39 بۆ 36 دەبێت و نزمترینیش لە نێوان 25 بۆ 20 پلەی سەدی دەبن.  

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ هەینی، 18ی ئەیلولی 2020، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەرێم کەشوهەوا لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت، بەڵام لە سبەینێوە دەبێتە ساماڵی تەواو.

 

پێشبینیش دەکات پلەکانی گەرما دوو تا سێ پلەی سەد داببەزن و کەشوهەوا فێنکتر بێت.