گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا بە فەرمی بانگهێشتی کازمی دەکات بۆ ئەنقەرە

2020.09.18 - 09:48
تورکیا بە فەرمی بانگهێشتی کازمی دەکات بۆ ئەنقەرە

ناس کورد-

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە فەرمی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە تاوەکو سەردانی تورکیا بکات.

 

دوێنێ فاتیح یڵدز، باڵیۆزی ئەنقەرە لە بەغدا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆبووەوە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوولایان تاوتوێکرد.

 

فاتح یڵدز وتی، "سەرۆک ئەردۆغان زۆر گرنگی بە پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق دەدات و خواستی هەیە لەگەڵ فەراهەمبوونی ڕەوشەکە سەردانی بەغدا بکات، ئێمەش بانگهێشتنامەى فەرمیمان داوە بە کازمی بۆ سەردانی تورکیا."

 

لای خۆیەوە قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند، "بەرژەوەندی باڵای عێراق دەخوازێت پەیوەندی هاوسەنگی لەگەڵ دراوسێکانی هەبێت، تورکیا و عێراق بەرژەوەندی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی بازرگانییان هەیە، پێویستە گەشە بەو پەیوەندییانە بدەیت بۆ خزمەتکردنی وڵات."

 

بانگهێشتنامەکەى تورکیا لەکاتێکدا بەهۆی کوژرانی دوو ئەفسەری پلەباڵای پاسەوانی سنوری عێراق لەلایەن فڕۆکەی جەنگی تورکیاوە لە سیدەکانی هەرێمی کوردستان، بەغدا توڕەبوونی خۆی ڕاگەیاند و سەردانی خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا و چەند شاندێکی تری تورکی بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە وەک ناڕەزایەتییەک بەرانبەر کارەکەى ئەنقەرە.