گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە تۆمەتی گەندەڵی

هێزە تایبەتەکەى کازمی خاوەنی ’’کی کارد’’یان لە کاتی هەڵهاتندا دەستگیرکرا

2020.09.18 - 09:24
هێزە تایبەتەکەى کازمی خاوەنی ’’کی کارد’’یان لە کاتی هەڵهاتندا دەستگیرکرا

ناس كورد-

دواى ئەوەى هەوڵى داوە هەڵبێت بەرەو دەرەوەى وڵات، هێزێكى ئەمنى بەها عەبدولحسێن، خاوەنى كۆمپانياى "كى كارد"ى دەستگير كرد.

 

سەرچاوەيەكى ئاگادار بە ناس کوردى وت، هێزێكى ئەمنى خاوەنى كۆمپانياى "كى كار"ى دەستگيركردوە، ئەويش لە فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا و لەو كاتەى هەوڵى داوە هەڵبێت بۆ دەرەوەى وڵات.

 

سەرچاوەكە باسى لەوەشكرد، ڕۆژى سێشەممە هێزێكى سوات ئەحمەد ساعدى، سەرۆكى پێشووى دەستەى خانەنشينى دەستگيركردوە و براوەتە بارەگاى هێزەكە و دواتر ڕادەستى دادوەرى لێكۆڵينەوە دەكرێت.

 

ئەوەشى بۆ "ناس" ئاشكراكرد کە "شەش بەرپرسى تريش لە هەمان پرۆسەدا دەستگيركراون" کە ڕەتيكردەوە ناويان بهێنێت و وتيشى، "لەكاتى پێويستى ياساييدا ئاشكرا دەكرێن".

 

هێماى بۆ ئەوەشكرد، ليژنەى لێكۆڵينەوە لە كەيسە گەورەكانى گەندەڵى و تاوانى نمونەيى كە سەرۆكوەزيران پێكيهێناوە، مەلە گەورەكانى گەندەڵى ڕادەستكراوە و بەردەوامە لە جێەبەجێكردنى بڕيارەكان دژى تۆمەتباران.

 

ڕونيشيكردوەوە، پرۆسەكە سەرە گەورەكانيش دەگرێتەوە و لە قۆناغى داهاتوودا ژمارەيەك بەرپرسى گەورەى ناوخۆيى دەگرێتەوە.