گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شوانێک لە پشدەر بۆ بەرگری لە مەڕەکانی قاچی خۆی بریندار کرد

2020.09.18 - 08:30
شوانێک لە پشدەر بۆ بەرگری لە مەڕەکانی قاچی خۆی بریندار کرد

ناس کورد-

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، شەوی ڕابردوو شوانێک ویستوویەتی ڕانە مەڕەکانی لە هێرشی گورگ بپارێزێت و تەقەی لێکردوون، بەهۆیەوە قاچی خۆی بریندار کردووە. 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، کاتژمێر 9ی شەوی ڕابردوو، پێنجشەممە، 17ی ئەیلوی 2020، بریندارێک بەناوی ( تـ . م . ع )، لەدایکبووی ساڵی 2000 و پیشەی کاسب، دانیشتوی گوندی زەنگڵان سەر بە ناحیەی سەنگەسەر ـ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزی کە شوێنەواری یەک فیشەک بە قاچیەوە هەبوو."

 

دەشڵێت، بە وتەی خۆی "لە بناری قەندیل شوان بووە و پاش ئەوەی گورگێک ویستویەتی پەلاماری ڕانە مەڕەکەی بدات بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەی لێکردووە و لەو کاتەشدا فیشەکێک بەرقاچی کەوتووە و بریندار بووە".

 

ڕاگەیەنراوەکە جەختی کردووەتەوە کە باری تەندروستی بریندارەکە جێگیرە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".