گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسارۆچەكەكە مەترسى لەسەر زەوى دروستكردووە

ئاژانسى بۆشايى ئاسمانى ئەوروپى مەكۆكەيەك ئاراستەى سەر هەسارۆچكەيەك دەكات

2020.09.17 - 23:24
ئاژانسى بۆشايى ئاسمانى ئەوروپى مەكۆكەيەك ئاراستەى سەر هەسارۆچكەيەك دەكات

ناس کورد-

ئاژانسى بۆشايى ئاسمانى ئەوروپى لەگەڵ كۆمپانياى OHN Systems ى ئەڵمانى ڕێکكەوتن بۆ دروستكردنى مەكۆكێكى ئاسمانى بەناوى Hera و ناردنى بۆ سەر هەسارۆچكەى AIDA كە هەڕەشەيە لەسەر هەسارەى زەوى.

 

ناردنى ئەو مەكۆكەيە لە چوارچێوەى بەرنامەى پاراستنى زەوييە لە هەسارۆچكەكان و لەو بارەيەوە وتەبێژى فەرمى ئاژانسەكە ڕايگەياندووە، ڕێکكەوتن كراوە بۆ دروستكردنى مەكۆكەكە بەبڕى 129 مليۆن و 400 هەزار دۆلار و نرخى گشتى پرۆژەكەش دەگاتە 300 هەزار دۆلار.

 

پێشبينى ئەوە دەكرێت مەكۆكەكە لە مانگى ئۆكتۆبەرى ساڵى 2024 بنێرێت بۆ سەر مانگێكى هەسارۆچكەكە بەناوى "ديمورف" كە ئەگەرى هەيە لە ناوەڕاستى ئەم سەدەيەدا بكێشێت بە زەويدا.

 

ئەركى مەكۆكە ئەڵمانييەكە بريتيە لە دياريكردنى كاريگەريەكانى پێداكێشانى مەكۆكى DART ى ئەمريكى بەو هەسارۆچكەيەدا بۆ گۆڕينى ڕێڕەوەكەى، پێشبينيش دەكرێت مەكۆكە ئەمريكيەكە لە مانگى 7 ى ساڵى 2021 بنێردرێتە بۆشايى ئاسمان.

 

زانايانى ئەڵمانى باس لەوەدەكە، مەكۆكەكەيان قەبارەى ئەو چاڵە ديارى دەكات كە پێداكێشانى مەكۆكەكەى ئەمريكا بە هەسارۆچكەكەدا دروستى دەكات، هەروەها دوو مانگى دەستكرديش هەڵدەدات كە بە دەورى هەسارۆچەكەكەدا دەخولێنەوە.

 

بەپێى زانيارەيكان،  Hera شيكردنەوەى خۆڵى سەر هەسارۆچەكەكە و هێزى ڕاكێشانى دەكات و دواتر لەسەرى دەنيشێتەوە بۆ لێكۆڵينەوەى زياتر، لێكۆڵينەوەكەش 6 مانگ دەخايەنێت.