گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەتوانرێك لەڕێگەيەوە شەلەلى منداڵ و چەند نەخۆشيەكى تريش چارەسەر بكرێت

پێشكەوتنێكى زانستى ناياب بينايى نابينايان دەگێڕێتەوە

2020.09.17 - 22:28
پێشكەوتنێكى زانستى ناياب بينايى نابينايان دەگێڕێتەوە

ناس کورد- 

يەكەم ئامێر لە جيهاندا دروستكرا كە دەتوانێت بينايى نابينايان بگەڕێنێتەوە و لەئێستاشدا تاقيكردنەوە لەسەر مرۆڤ دەكرێت لە ملبۆرنى ئوستراليا، تەكنەلۆژياكەش بريتييە لە دانانى پێكهاتەى لاسلكى جێگير لەسەر مێشك كە تواناى گەڕانەوەى بينايى هەيە.

 

پێگەى زانكۆى "موناش" بڵاويكردووەتەوە، زانايانى زانكۆكە گەيشتونەتە تەكنەلۆژيايەكى ناياب كە بريتييە لە ئامێرێكى ئەلكترۆنى و دەتوانێت بينايى مرۆڤ بگەڕێنێتەوە.

 

ئەوەش هاتووە، سەرەڕاى ئەوەش تەكنەلۆژياكە دەتوانێت پشتگيرى كۆنترۆڵكردن و جوڵەى پەلە دەستكردەكان بكات لەلايەن مێشكەوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، شيكردنەوەكە ماوەى 10 ساڵى خاياندووە، هەروەها دەتوانێت هاوكار بێت لە چارەسەركردنى كێشەى تريش وەك شەلەلى منداڵان.

 

بەپێى زانياريەكانى هەمان پێگە، ئەو ئامێرەى زانايانى زانكۆى "موناش" پەرەيان پێداوە لەئێستادا يەكەم تاقيكردنەوەى لەسەر مرۆڤ دەكرێت لە ملبۆرن.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لێكۆڵينەوەكان ئەنجامى مژدە بەخشيان پيشانداوە بۆ چارەسەركردنى ئەوانەشى نەخۆشى دەماريان هەيە وەك شەلەلى منداڵان.

 

زۆرينەى ئەوانەى نابينان كێشەيان لە دەمارەكانى بينيندا هەيە و ئەوەش ڕێگە لە هێماكان دەگرێت كە لە تۆڕى چاوەوە بگوازرێنەوە بۆ "ناوەندى بينين" لە مێشكدا، بەڵام ئەو سيستمە ئەلكترۆنييە كە بە Gemmaris ناسراوە دەتوانێت ئەو زيانە تێپەڕێنێت، بەهۆى ئەوەشەوە دەتوانرێت بەشێكى زۆرى نابينايان چاكبكرێنەوە.

 

Gemmaris لەلايەن گروپى "موناس بۆ بينين" دروستكراوە و پێكهاتوە لە پۆشەرێكى سەر لەگەڵ كامێرايەك و ئامێڕێكى ناردنى هەوايى و يەكەيەكى چارەسەركردنى بينين و سۆفتوێر، هەروەها لەگەڵ چەند پێكهاتەيەكى تر كە لە مێشكدا دەچێنڕێن.

 

ئەو ديمەنەى كامێراكان تۆمارى دەكەن دەنێردرێن بۆ يەكەى چارەسەرەكە "Processor" كە بە هێندەى مۆبايلێكى زيرەك دەبێت و لەوێ چارەسەر دەكرێت بۆ دەرهێنانى ئەو زانياريانەى باشترينن.

 

دواتر داتاكان بە رێگەى لاسلكى دەنێردرێنە چەند بازنەيەك لە هەر يەكێك لەو پێكهاتانەى لە سەردا چێنراون و دەگۆڕێدرێن بۆ داتا لەسەر شێوەى تەزووى كارەبايى و دواتر بۆ بەشى بينين لە مێشكدا.