کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
.
سەرۆکایەتی زانكۆی سلێمانی دكتۆرای فەخری دەبەخشێتە هونەرمەند مەزهەری خالقی.
.
بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، زانکۆی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە قۆناغی کۆتایی ئامادەكارییەکانیدایە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخشینی دكتۆرای فەخری بە هونەرمەند مەزهەری خالقی.
.
بۆ ئەو مەبەستە زانکۆی سلێمانی لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە و لەگەڵ مەزهەری خالقی لەوبارەیەوە کۆبوونەتەوە.
.
ئەوەش لەكاتێكدایە لە سەرەتای ئەم مانگەدا زانكۆی سەڵاحەدین دكتۆرای فەخری بەخشی بە كۆچەر بیركار پسپۆڕی بواری بیرکاری، هەروەها زانكۆی كۆیە دكتۆرای فەخری بەخشییە عەبدوڵا حەسەن زادە، نووسەر و سكرتێری پێشوی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.
.
مەزھەر خالقی لەدایکبووی ساڵی 1938ی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ساڵی 1983 ڕووی لە باشووری کوردستانکردووە و دواتر ڕووی لە ئەوروپاکردووە، لە دوای ساڵی 2003ەوە گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی و ئینستیتیوتی کەلەپووری کوردی دامەزراندووە، تا ئێستاش بەڕێوەبەری ئەو دامەزراوەیە کە ئامانجی پێکھێنانی ئەرشیفێکە لە کەلتوور و کەلەپووری زارەکی کوردستان.
.
.